زەریف: ئاسایش و پاوەجێی ئێران بەستراوە بە خەڵکەکەیەوە
" محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی چوار شەممە لە کاردانەوە بە ئالۆزییەکانی ئەمدواییە لە ئێران لە لاپەرەی توئیتەری دا نووسی : ئاسایش وپاوەجێی ئێران پاڵدراوە بە خەڵکەکەی .
" محەممەد جەواد زەریف" بەباسکردنی ئەوەی کە خەڵکی ئێران بە پێچەوانەی خەڵکی وڵاتانی دۆستی ناوچەیی ترەمپ، مافی دەنگ دان و نەیاریەتیی کردنیان هەیە، نووسی: ئەم مافانە کە بە هەوڵی فڕەو فراوان دەستکەوتوون، ئاگادرییان لێوە دەکرێت و بە دەستنیاکان و بەکرێگیراوان ڕێگا نادرێت کە بە تووندو تیژی و کاولکاری ئەم مافانە لەناو ببەن.
لە پێنجشەممەی حەوتەی ڕابردووەوە، ژمارێک لە خەڵک لە چەند شاری ئێران، بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوە و بەرزکردنەوەی دروشمگەلێک، لە حآند دیاری نەکرانیی چارەنووسی ماڵو سامان لە کیس چووانی دامەزراوەکانی دراوی ، گرانی چەن کاڵاو کۆتاڵ و لاوازی چاوەدێری دەوڵەت کە ژمارێک لەم کۆبوونەوانە لە لایەن هەڵخوازان و ئاژاوە گێران بەرەو ئالۆزی چوو .
کاربەدەستانی ئەمریکایی ، رژیمی زایۆنی و میدیا بیانییەکان بە کەڵکی خراپ وەرگرتن لەم کۆبوونەوە جەماوەرییانە هەوڵیان داوە ئەم کۆبوونەوەگەلە بە لارێدا بەرن لەمەر نانەوەی ئالۆزی و بشێوی.
بەر لەوە؛ لە فیتنەی ساڵی ٢٠٠٩ دەوڵەتەکانی ئەمریکا ، بەریتانیا و ئەندامانی سەربەوان لە درێژەی نائارامییەکانی دوای دەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران هەموو ئیمکاناتی خۆیان دەکار هێنا تا زەبر لە نزامی کۆماری ئیسلامی ئێران بدەن، بەڵام خەڵکی وریای ئێران ، پیلانگێری ئەوانیان پوو وچەڵ کردەوە .