دیداری سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتالیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیداری سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتالیا لە تاراندا، پێی داگرت لە سەر پێویستیی پێبەند بوونی یەکێتیی ئەورووپا بە پاراستنی دەسکەوتەکانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ( ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی پێنج کۆ یەک).
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "محەممەد جەواد زەریف" ڕۆژی دووشەممە لە دیداری "ماسیمۆ دالێما" Massimo D'Alema سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتالیا پێی داگرت لە سەر پێویستیی هەڵگیرانی هەندێ هەنگاوی بە کردەوە لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی پێنج کۆ یەک.
"ماسیمۆ دالێما"ـیش کە بۆ بەشداری لە کۆنفەرانسی ئاسایشیی تاران سەردانی ئێرانی کردووە، لەم کۆبوونەوەیەدا خوازیاری پەرەسەندنی هاوکاریی ئابووریی نێوان ئێران و یەکێتیی ئەورووپا بوو.
زەریف و دالێما هەروەها لەو دیدارەدا دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییە ئاسایشییەکانی ناوچەکەیان خستە بەر باس و لێکدانەوە.
دووەم کۆنفەرانسی ئاسایشیی تاران، بە بەشداریی کاربەدەستانی سیاسی، ئاسایش و توێژەرانی ٤٩ وڵاتی جیهان ڕۆژی دووشەممە لە تاراندا بەڕێوە چوو.