هەوڵدانی چین بۆ ڕاگەیشتن بە ڕەوشی نەوتکێشی ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i322003-هەوڵدانی_چین_بۆ_ڕاگەیشتن_بە_ڕەوشی_نەوتکێشی_ئێرانی
باڵوێزخانەی پیکەن لەتاران ڕایگەیاند: لی کە چیانگ سەرۆک وەزیرانی چین فەرمانی گرینگ و سەرەکیی دەرکردووە بۆ ڕاگەیشتن بەدۆخی نەوت کێشی ئێرانی کە لەئاوەکانی چیندا ئاوری گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 09, 2018 17:16 Asia/Tehran
  • هەوڵدانی چین بۆ ڕاگەیشتن بە ڕەوشی نەوتکێشی ئێرانی

باڵوێزخانەی پیکەن لەتاران ڕایگەیاند: لی کە چیانگ سەرۆک وەزیرانی چین فەرمانی گرینگ و سەرەکیی دەرکردووە بۆ ڕاگەیشتن بەدۆخی نەوت کێشی ئێرانی کە لەئاوەکانی چیندا ئاوری گرت.

شەوی شەممەی ڕابردوو(شەشی ژانڤییە) بەهۆی وێکەوتنی نەوت کێشی ئێرانی لە کەشتیەکی بارهەڵگری چینی-هۆنگ کۆنگی لەکەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی چین سی و دوو سەرنشین کە سی کەسیان ئێرانی و دوو کەسیشیان بەنگلادشین، بێ سەروشوێن بوون.

تائێستا تەرمی کەسێک دۆزراوەتەوەو کاری فریاگوزاری و ڕزگارکردن بۆ دۆزینەوەی کەسانی دیکەی بێ سەروشوێن بەردەوامە.

باڵوێزخانەی چین لە ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لەبەیاننامەیەکدا بەئاماژە بەوەی کە حکومەتی چێن گرینگی زۆر دەدا بەو کارەساتە دەریاییە، پێی داگرت: وەزارەتی دەرەوەی چینیش گرووپێکی کاری تایبەتی دیاری کردووە کە کاروباری بەڕێوەبەرایەتی قەیران، ڕزگارکردن و یارمەتی گەیاندن بەوکەشتییە هاوکات پێوشوێن دەگرێ.

بەیاننامەی باڵوێزخانەی چین لە ئێران هەروەها ڕایدەگەیێنێ؛ چین ئێستا بە١٣کەشتیی ڕزگارکردن، شوێنی ئاگرکەوتنەوەو ڕووداوەکەی نەوت کێشی ئێرانی دەگەڕێ.