کانونی دوھەم 26, 2018 18:41 Asia/Tehran
  • ئێران لە ماوەی سێسەد ساڵی ڕابردوو، پەلاماری بۆسەر هیچ وڵاتێک نەکردووە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە هیچکەس ناتوانێ زاڵ بێت بەسەر ناوچەدا وتی : وڵاتانی ناوچە دەبێ لەگەڵ یەکتر هاوکاری بکەن .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی فارس، محەممەد جەواد زەریف،  لە وتووێژ لەگەڵ یورگن تودنهوفر  ڕۆژنامەنووسی بە ناوبانگی ئاڵمانی لە تاران وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر ئەو باوەڕەیە  پرس  و قەیرانی ناوچەیی تەنیا لە ڕێگەی وتووێژ بەپێی هەمەلایەنە خوازی ، چارەسەر دەبێت  .

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەرەبستانی بە یەکێک لە وڵاتانی گرینگی ناوچە زانی و وتیشی : بێ عەرەبستان  ناکرێت لە ناوچەدا بە کۆبەندی بگەی.

زەریف لەسەر گرینگایەتی متمانەی نێوان وڵاتانی ناوچەش پێداگری کرد و وتیشی : متمانەکردن دەکرێ لەڕێگەی  گەشتیاری، چاوپێکەوتنی سەربازی و مۆرکردنی پەیمانی دەستدرێژی نەکردن، لەنێوان  وڵاتانی ناوچە بەدی بێت.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئێران لە ماوەی سێسەت ساڵی ڕابردوو  پەلاماری نەکردوەتە سەر هیچ وڵاتێک وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران  ئامادەی مورکردنی پەیمانی قەدەغەی دەستدرێژی لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچە لەوان عەرەبستانە.

زەریف هەروەها ئاماژەی کردە هەوڵی ئەمریکا و ژومارێک لە هاوپەیمانان بۆ سەپاندنی  بایکۆتی نوێ بە دژی ئێران بە بیانووی بەرنامەی  بەرگری مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وتی : ئێران لە چاو وڵاتانی دیکەی ناوچە کەمترین  بودجەی  بۆ چەکەمەنی تەرخان داوە .

وەزیری دەرەوەی ئێران بە  ئاماژەدان بەمەی  عەرەبستان، چین و وڵاتانی دیکەی ناوچە مووشەکی بە بوردی  زۆرتر لە  مووشەکی ئێرانییان لەبەردەست دایە  کە تەنانەت توانایی هەڵگرتنی کڵاڤۆکی ناڤۆکیشی  هەیە وتیشی :  مووشەکی  ئێرانی بۆ هەڵگرتنی کڵاڤوکی ناڤۆکی گەڵاڵە نەکراوە چونکوو  کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕوای بە چەکی کۆکوژ نییە .

سەرپەیڤ