دیداری زەریف و مۆگرینی لە کوەیت
"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و "فێدریاکا مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا شەوی چوار شەممە لە پەراوێزی کۆنفرانسی نێو دەوڵەتی بنیات نانەوەی عێراق لە کوەیت پێکەوە دیداریان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم ،" زەریف" و "مۆگرینی" لەم دیدارە لە بارەی بەرجام و گۆڕانکارییەکانی ناوچە باس و ڕاویژیان کرد .
وەزیری دەرەوەی ئێران پێش لەم دیدارەی لەگەڵ "شیخ سەباح خالێد ئەحمەد ئەلسەباح" وەزیری دەرەوەی کوەیت دیدار و وتووێژی کرد بوو .
" زەریف " و "شیخ سەباح خالێد ئەحمەد ئەلسەباح" لەم دیدارە لە بارەی پەرەی پێوەندی دوو لایانە و مەسەلە ناوچەیی و نێو دەوڵەتییەکان باس و ڕاوێژیان کردووە .
زەریف ئێواڕەی سێی شەممە بۆ بەشداریی و وتار دان لە کۆنفرانسی نێو دەوڵەتی بنیات نانەوەی عێراق گەییشتە کوەیت.
ئەم کۆنفرانسە لە رۆژی دووشەممە ١٢ فیڤرییە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە کوەیت بە بەشداری چالاکانی بانکی، بازەرگانەکان و کاربەدەستانی سیاسی زیاتر لە ٥٠ وڵاتی جیهان دەستی بە کار کردووە .
زەریف لە سەرەتای گەییشتنی بە کوەیت لە کۆری هەواڵنێران دا وتیشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچکات بێ هاوکاری وڵاتانی ناوچە ڕووی ئاسایش و هیوری نابینێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بە جەختکردنەوە لە سەر ئەم بابەتەکە پاوەجێی و پێشڕەوتی عێراق بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران گەلێ گرنگە بە ڕاشکاوی وتی ئێران بەردەوام لە تەنیشت دەوڵەت و خەڵکی عێراق ڕاوەستاوە .
قەیران لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە دوا بە دوای هێرشی بەربڵاوی داعشییەکان کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاوە لاگرییان لێوە دەکرا بۆ گۆڕینی هاوسەنگییەکانیی ناوچە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکرا.
هێزە عێراقییەکان بە یارمەتی مۆستەشاری کۆماری ئیسلامی ئێران ١٧ نۆڤەمبەری ٢٠١٧ توانیان شاری "ڕاوە" لە ستانی ئەنبار(ڕۆژئاوای عێراق) (دوایین پێگەی داعش لە عێراق) ئازاد بکەن. بە ئازاد کرانیی ئەم شارە لە کردەوە دا کاری داعش لە عێراق دا کۆتایی هات.