شوبات 28, 2018 07:48 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەمریکا و بەریتانیا لە تاوانکاریی عەرەبستان و ئیمارات لە یەمەن دا برابەشن

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەمریکا و بەریتانیا نەیانتوانیوە سەرپۆشدانین لە سەر تاوانکارییەکانی عەرەبستان و ئیمارات لە یەمەن دا .

 " محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران دۆێشەو (شەوی چوار شەممە) لە تویتەری خۆی دا بە ئاماژە دان بە هەوڵیی بێ ئاکامیی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ پەسەندکردنیی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، جارێکی تر جەختیکردەوە: تەنیا  رێگای چارە قەیرانی یەمەن، وتوویژ و پێکهاتنی دەوڵەتی گشتداگر لەو وڵاتە دایە .

 زەریف بەڕاشکاوی وتی: هەوڵی  لە ڕووی لاوازی ئەمریکا و بەریتانیا لە ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ سەرپۆشنان لە سەر هاودەست بوونیان لە تاوانکاریی جەنگی عەرەبستان و ئیمارات لە یەمەن دا شکستی هێناوە.  وەزیری  دەرەوەی ئێران وتیشی: دوابە دوای  دەستپێکرانی قەیرانی یەمەن، ئێران خوازیاریی دامەزراندنی ئاگر بڕ، فریاگوزاری، وتووێژ و بەدی هێنانی دەوڵەتی گشتداگر بووە و هێشتایش ئەم رێکارە و نەک وەهمی سەرکەوتنی سەربازی یان تاوانپاڵدان، تەنیا ڕێگا چارەی قەیرانی یەمەنە.

شەوی سێ شەممە بەریتانیا پێشنووسی بریارنامەیەکیی ڕادەستی ئەنجوومەنی ئاسایش کرد کە بێ ئاماژە دان بەڕۆڵی عەرەبستانی سەعوودی و ئیمارات لە  بەدی هاتنی قەیرانی یەمەرن، نیگەرانیی دەربڕیوە لە  حەنای ڕۆڵی ئێران لەم قەیرانە دا.

 ڕوسیا و سێی وڵاتی دیکە بە جەختکردنەوە لە سەر ئەم بابەتەکە ئەم بڕیارنامەیە یەکلایانە و بە مەبەستی گوشار خستنە سەر ئێران ڕێک و پێک کراوە و شایەتێکی جێی براو لەمەر خۆوەردانیی ئێران لە تێکهەڵچوونەکانیی یەمەن دا نییە ، نەیاریەتییەکان کردووە. بە ڤیتۆی ڕوسیا ، بریارنامەی پێشنیاری بەریتانیا لە دەستووری کاری ئەنجوومەنی ئاسایش چووەتە دەر .

سەرپەیڤ