زەریف لە دیداری سەرۆک وەزیرانی کرۆڤاتیا:تاران هۆگری پەرەی پێوەندی لەگەڵ زاگرێبە
"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە دیداری " ئاندرێ پلنکۆویچ" سەرۆک وەزیرانی کرۆڤاتیا لە زاگرێب دا وتی: ئێران هۆگری پەرە و قووڵتر بوونەوەی پێوەندی لەگەڵ کرۆڤاتیا لەهەموو بوارەکان دایە .
زەریف لەم دیدارە وێرای ڕاگەیاندنی سەلامی " ئیسحاق جیهانگیری" جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، گەشتیاری حەلال، وزە، کشت و کاڵ و پیشەسازیی خۆراک، تیکنۆلۆژیای پێشکەوتە و هاوکارییە بانکییەکانی لە بوارەکانی هاوکاریی ئێران و کرۆڤاتیا زانی کە درێژەی هەیە .
وەزیری دەرەوەی ئیران ،جەختی کرد لە سەر بە هێزکردنەوەی هاوکارییەکانی ئێران و کرۆڤاتیا لە کۆر و نێوەند و ڕێکخراوەکانی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی و هەروەها لە چوار چیوەی یەکیتی ئەوروپادا.
سەرۆک وەزیرانی کرۆڤاتیایش لەم دیدارەدا پێوەندییەکانی تاران و زاگرێبی بە باش زانی و خوازیاریی پەرەی رۆژ بۆ رۆژ زیاتری پێوەندییەکانی کرۆڤاتیا و ئێران لە هەموو بوارەکان دا بوو.
"ئاندرێ پلنکۆویچ" بە ڕیزگرتن لە رۆڵی ئەرێنی و بنیاتنەری ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ، ئیرانی بە وڵاتێکی بە دەستەڵات وەسف کرد کە هاوڕەوت لەگەڵ پاوەجێیی ناوچەکە هەوڵ ئەدات .