زەریف: هەڵویستەکانی لایەنی رۆژئاوایی لەبارەی توانایی مووشەکی ئێران، دروشمی سیاسییە
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەلوێستەکانی لایەنی رۆژئاوایی لەبارەی مەسەلە مووشەکی و توانایی بەرگریانەی کۆماری ئیسلامی ئێران، دروشمی سیاسییە.
" محەممەد جەواد زەریف" ئێوارەی یەکشەممە لە کۆری هەواڵنیران لە تاران؛ بە باسکردنی ئەم بابەتەکە لایەنی رۆژئاوایی دەبێ هەڵوێستی خۆی بەرامبەر توانایی مووشەکی ئێران ڕوون بکاتەوە، بە ڕاشکاوی وتی: ئەگەر لایەنی ئەوروپایی باسی توانایی بەرگریانەی ئێران دەکات، ئایا لە بارەی سەدان ملیار دۆڵاڕێک کە بە ناوچە چەک دەفڕۆشێت و ئەم ناوچەیەی کردۆتە هەمماری باروتیش هەڵوێست دەگرێت؟
"ژان ئیو لۆدریان" وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە سەروبەندی سەفەر بۆ تاران ئیدعای کرد: بەرنامەی مووشەکی ئێران هۆکارێکە بۆ نیگەرانییەکانی فەرەنسا و شەریکانی.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی دانووستانەکانی بەرجامی لەگەڵ لایەنی ئەوروپایی یس وتی: لە پرسی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش "بەرجام" ئێران هەمیشە لە جێگەی پرسیارکەر دابووە و لایەنەبەرامبەرەکان لە جیگەی وەڵامدەر دان، چوونکا ئێران بە گوێرەی ئەرکەکانی لە بەرجام هەنگاوی هەلگرتووە .
زەریف هەر وەها بە ئاماژە بە درێژەی پەلامارەکانی رژیمی سەعودی بۆ سەر یەمەن، بەڕاشکاوی وتی: وتوویژ لەگەل لایەنی ئەوروپایی لە بارەی یەمەن لە چوار چێوەی دەستڕاگەییشتن بەڕێگا چارەی سیاسییە و ئەگەر ئەوروپا گەرەکی بێت ئەم وتوویژانە بکات بە هەوڵێک بۆ وڵامدانی بانگەشە و ویستەکانی ئەمریکا، بابەتێکی ناراست و چالاکیی تەبلیغاتی- سیاسییە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ، وتووێژ لەگەڵ لایەنی ئەوروپایی لە بارەی پرسەکانیی ناوچەیی بە تایبەت قەیرانی یەمەنی وەک ڕاوێژە کۆنەکان زانی و وتی: ئەم وتوێژانە بەمانای وتووێژ لە دەڤەرێکی تر نییە .