زەریف: بەدوای بازرگانیی ئازادەوەین لەگەڵ پاکستاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i330229-زەریف_بەدوای_بازرگانیی_ئازادەوەین_لەگەڵ_پاکستاندا
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: بەدوای پەرە پێ دان و چاک کردنەوەی پەیوەندیی بانکی، ئاسانکاری لە باجە ئەوبەرەکان و بازرگانیی ئازادی دوو قۆڵیی نێوان ئێران و پاکستانەوەین
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 12, 2018 09:50 Asia/Tehran
  • زەریف: بەدوای بازرگانیی ئازادەوەین لەگەڵ پاکستاندا

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: بەدوای پەرە پێ دان و چاک کردنەوەی پەیوەندیی بانکی، ئاسانکاری لە باجە ئەوبەرەکان و بازرگانیی ئازادی دوو قۆڵیی نێوان ئێران و پاکستانەوەین

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئێوارەی یەکشەممە ھەر لە سەرەتای گەییشتنی بە پاکستان لەنێو ئاپۆڕەی پەیامنێرانی میدیاکان لە فڕگەی (بی نەزیر بۆتۆ)ی ئیسلام ئاباد، وێڕای شی کردنەوەی ئامانجی سەردانەکەی بۆ ئەو وڵاتی ،وتیشی: پاکستان دراوسێی ھەرە نزیکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە ئ تارانیش پەیوەندییەکی تایبەتیی لەگەڵ ئیسلام ئاباددا ھەیە.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەر لەم حاڵەدا وتیشی: لە بواری سیاسی دا پەیوەندییەکانی نێوان تاران و پاکستان زۆر باشە.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای بازرگانی و سیاسی شەوی دووشەممە گەییشتە فڕگەی نێونەتەوەیی (بی نەزیر بۆتۆ)ی ئیسلام ئابادی پێتەختی پاکستان و بڕیاریشە لەم گەشتە سێ ڕۆژەیەی دا لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژ بکات.