راوێژکاریی زەریف لەگەڵ سەرۆک پەرلەمانی پاکستان
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرۆک پەرلەمانی پاکستان دیداری کرد و لەو دیدارەدا پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنەی خستە بەر باس و لێکدانەوە.
"محەممەد جەواد زەریف" ڕۆژی دووشەممە لە دیداری"سەردار ئەیاز سادق" سەرۆک پەرلەمانی پاکستان لە ئیسلام ئاباد پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنەی بەتایبەت پێوەندیی نێوان پەرلەمانەکانی دوو وڵاتی خستە بەر باس و لێکدانەوە.
"سەردار ئەیاز سادق" سەرۆک پەرلەمانی پاکستانیش لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە پێوەندیی زۆر باش و نزیکی دوو وڵات ڕایگەیاند: ئێران تەنیا وڵاتێکی دراوسێ نییە بۆ ئێمە بەڵکوو ئێمە بە وڵاتی هاوڕێ و برای پاکستانی دەزانین.
وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک پەرلەمانی پاکستان هەروەها لەم دیدارەدا سەبارەت بە هاوکاریی بانکی، ئاسایشی و پرسەکانی ناوچە بەتایبەت سەبارەت بە سووریا و یەمەن و هاوکاریی چەن لایەنە بیر و ڕایان گۆڕییەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی دووشەممە بە مەبەستی دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی پاکستان گەیشتە ئیسلام ئاباد.