زەریف : دانوستانی ڕاستەوخۆ ڕێگاچارەی گرفتەکانی ڕۆژئاوای ئاسیایە
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، تێگەییشتنی ڕێک و پێک لە ڕاستییەکانی ئێستا، گەییشتن بە تێگەییشتنێکی ھاوبەش لە بارەی ڕەوشتی دڵخوازی ناوچەکەو ڕێگاکانی گەییشتن بە ڕەوشتی دڵخوازی وەک سێ گرفتی سەرەکیی بەردەم ئێران و دەورگێڕەکانی دیکەی ناوچەکە زانی و وتیشی: دانوستانی ڕاستەوخۆ ڕێگاچارەی گرفتەکانی ڕۆژئاوای ئاسیایە.
موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، لە یادداشتێکدا لە ڕۆژنامەی ( ئەلعەرەبی) نووسی: چارەسەریی ئەم گرفتانە بەشێوەیەکی ھیوابەخش دابین کەری ھێوری و ئاسایشتە بۆ ھەمووان.
موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ھەروەھا پێی داگرت کە وڵاتانی ئیسلامی لە مۆتەکەی سەرھەڵدانی دەوڵەتێکی ساختەی ئیسلامی لە عێراق دا پەڕیونەتەوە، بەڵام دیارە ھەتا گەییشتن بە ھەل و مەرجی دڵخوازی ئاسایشتی مەودایەکی زۆریان لە بەردەم دایە.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: تیرۆریزم و توندئاژۆیی ھێشتاش ھەر چالاکەو بە سەرنجدانی ئەو تەونە بەربڵاوانەی کە لە وڵاتانی جۆربەجۆردا تەنیویەتی، ھەروا وەک ھەڕەشەیەک بۆ ناوچەکەو جیھان دێتە ئەژمار.
موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەدا تیشکی خستوەتە سەر ئایدیای (ناوچەی بەھێز)ی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وتوویەتی: ئەم ئایدیایە بە واتای قەبووڵ کردنی بنەمای دابین کردنی بەرژەوەندیی گشتی، پێویستیی ڕێزلێنانی و تەشەنە پێدانی بنەمای بردنەوە - بردنەوە لە ئاستی ناوچەکەدایە.
موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئایدیای (ناوچەی بەھێز)ی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەیاری زاڵیەتی خوازی و سڕینەوەی چالاکانی دیکەیە وتوشیەتی: بەپێی ئەم ئایدیایە، دابین کردنی بەرژەوەندیی ھەر کام لە وڵاتانی ناوچەکە لە گرێوی دابین کردنی بەرژەوەندیی تەواوی وڵاتانی ناوچەکەیەو ئەگەرچی کێبەرکێی نێوان وڵاتان لە ئاراستەی گەشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی بابەتێکی ناپەسەند نییە، بەڵام ھەوڵی زاڵیەتی خوازی بۆ سڕینەوەی خەنیم و ھەوڵدان بۆ دەستەڵاتێی ڕەھا نەک ھەر دەستی کەس ناکەوێ بەڵکو ئاڵۆزی چێکەرەو ھەر لە بنەڕەتیش دا سەرناگرێت.
زەریف بە ڕاشکاوی ڕاشیگەیاندووە کە: لە ھەل و مەرجێکدا کە ناوچەکە بەرەوڕووی گرفت و تەنگژەگەلێکی وەک تیرۆریزم، قەیرانی ژینگە، پەرەسەندنی کۆچبەری و بابەتگەلی لەم چەشنەیە، ململانێی کاولکەری چەکەمەنی و ئاڵۆزیی نێوان دراوسێکان بە واتای داسەپاندنی خەرج و بەرجی زیاتر بە سەر گەلانی ناوچەکەدایە.