پێداگری لەسەر پەرەی هاوکاریی دوولایەنەی ئێران و پاکستان
سەید کەماڵ خەرازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندی دەرەوەیی ئێران و سەید موراد عەلیشاە سەروەزیری ئەیالەتی سندی پاکستان، لەسەر پەرەی هاوکاریی دوولایەنە پێداگریان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، سەرۆکی ئەنجونی ستراتژیکی پێوەندیی دەرەوەیی ئێران لەم دیدارەدا، پێوەندی باش و شیاو، ئەنجام دانی بازرگانی لەسەر بنەمای بایخەکانی نەتەوەیی، دامەزرانی هێڵی ئیعتباری و بیمەای بەمەبەستی پەرەی دوو دەوڵەت بۆ پەرەپێدانی هاوکاری ئابووریی دوولایەنە، جێبەجێ کردنی کەم کردنی تەعرفەکان بۆ پەرەی بازرگانی نێوان دوو وڵات و ڕێککەوتننامەی بازرگانی ئازادی بە پێویستییەک بو بردنەسەری ئاستی هاوکارییەکانی ئێران و پاکستان زانی .
هەروەها دوولایەن لەم دیدارەدا وێڕای پێداگری لەسەر هاوبەشی بەرفراوانی دوو وڵات، پەرەی پێوەندی ئێران و پاکستانی لە بوارە جۆربەجۆرەکان داوا کرد .
سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندی دەرەوەیی ئێران دووشەممە بیست و شەشەمی مانگی مارس گەیشتە ئیسلام ئاباد و دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی ئاسایشی و پەرلەمانیی پاکستان بۆ وتووێژ لەکۆبوونەوەیەک سەردانی شاری کەراچی پاکستانی کرد .
خەرازی بڕیارە لە کەراچی بچێتە لاهوری پاکستان .