ته‌مووز 10, 2025 20:50 Asia/Tehran
  • جەبەلی: هێرشکردنە سەر راگەیاندنی نیشتمانی، سەرەتای رووخانی خەونی رژێمی زایۆنیستییە

سەرۆکی راگەیاندنی نیشتمانی لە کاتی بەسەرکردنەوەی ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی تاران لە باڵەخانەی شوشەیی ڕادیۆ و تلەڤیزیۆنی کۆماری ئیسلامی، کە لە رێکەوتی 26ی جۆزەردان (خرداد) لەلایەن رژێمی زایۆنیستییەوە بوردمان کرا، رایگەیاند: “پێکرانی میدیای نیشتمانی سەرەتای رووخانی خەونی رژێمی زایۆنیستی بوو.”

پەیمان جەبەلی، سەرۆکی راگەیاندنی نیشتمانی، هاوڕێیەتی خوێندکارانی کرد و ئامادەبوونی ئەوانی بە بەڵگەی خۆڕاگری و بەرگەگرتنی گەلی ئێران و یەکڕیزی خوێندکاران لەگەڵ راگەیاندنی نیشتمانی لێکدایەوە و و گوتی: “ئەم باڵەخانەیە بەڵگەی پاڵەوانێتییەکە کە لە رێکەوتی 26ی جۆزەردان (خرداد) لە میدیای نیشتمانی خولقێندرا و یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی هێرشی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئێران، وێناکردنی گەمژانەی ئەوان بوو لەسەر هەڵسوکەوتی خەڵکی ئێران لە بەرامبەر سەروەری و دەسەڵات و متمانەی بێ بنەمایان بوو بە دووبەرەکی لە نێوان خەڵک و حکوومەتدا.”
سەرۆکی رێکخراوی ڕادیۆ و تلەڤیزیۆنی کۆماری ئیسلامی هەروەها وتیشی: “رژێمی زایۆنیستی بەو بیرۆکەیە کە ئەگەر فەرماندە باڵاکانیش بکرێنە ئامانج، بە پشتیوانی جەماوەری دەتوانێت بگاتە ئامانجەکەی، هێرشی کردە سەر ئێران، بەڵام بە تەواوی  بۆی دەرکەوت کە نەک تەنها خۆی، بەڵکو ئەوانەش وا ئەم جۆرە راوێژ و شیکارییەیان پێشکەش کردبوو، گەمژەن.” ناوبراو ئاماژەی بەوەدا: “هێرشکردنە سەر ئەم باڵەخانەیە خاڵی وەرچەرخانێک دەبێت لە مێژووی شۆڕشدا و نیشانەی خۆڕاگری گەلی ئێران و شکست هێنانی رژێمی زایۆنیستی دەبێت.”
 

سەرپەیڤ