ئەردۆغان: هیوادارام ئەو هەنگاوەی لە پێناو تورکیای بێ تیرۆر نراوە بەسوود بێ
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: هیوادارم هەنگاوە گرنگەکەی ئەمڕۆمان بەرەو ئامانجەکەمان کە تورکیایەکی بێ تیرۆرە، سودی هەبێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لە یەکەم کاردانەوەدا سەبارەت بە چەکدانانی ژمارێک ئەندامی پەکەکە وتی: خوای گەورە دەرفەتمان پێ ببەخشێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان لەسەر ئەم ڕێگایەی کە دەڕۆین بۆ ئاسایشی وڵاتەکەمان، ئارامی نەتەوەکەمان، و بەرقەرارکردنی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەماندا.جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و وتەبێژی پارتەکە، عومەر چەلیکیش ڕایگەیاند: "لە قۆناغی ئێستادا بۆ گەیشتن بە ئامانجی 'تورکیای بێ تیرۆر' ئاستێکی گرنگ و هەستیار تێپەڕێندراوە".
ناوبراو وتیشی: "لە پێناو گەیشتن بە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر، بە ڕێنمایی سەرۆک کۆمارمان دامەزراوەکانی دەوڵەت لە ھەموو بوارەکاندا بە تایبەتی دیپلۆماسیی، ھەواڵگریی و ئاسایش بەشێوەیەکی فراوان بەردەوامن لە ئەنجامدانی کارەکانیان".