نیسان 07, 2018 17:24 Asia/Tehran
  • دەوری گرینگی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم لەناوچە

دیپلۆماتی پێشووی پاکستان بە لێکدانەوەی دەوری گرینگی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسمی نێودەوڵەتی وتی: ئێران گشت هەوڵەکانی خۆیانیان بۆ بنەبڕکردنی تیرۆریسم لە ناوچە دەکارهێناوە.

" فەوزیە نەسرین " دیپلۆماتی پێشووی پاکستان لە ئوسترالیا، نیپال وپۆلۆنیا ولە لێکوڵەرانی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری ئیرنا لە ئیسلام ئاباد بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران بۆ دابین کردنی ئەمنیەتی ناوچە دەوری جیی سەرنجی گیڕاوە وتی: کردەوەکانی تاران بۆ بەشداری لەگەڵ وڵاتانی تری ناوچە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم جیی ڕێزە. فەوزیە نەسرین لە تیرۆریسم وەکوو بناغەی هەموو کێشە وگرفتەکانی ناوچە ناوی بردو وتی: هەتا کاتێک کە تیرۆریسم بنە بڕ نەکرێت لە ناوچە ئاشتی وئارامش دانامەزرێت. ئەم دیپلۆماتە پێشووەی پاکستان هەروەها بە پیداگری لەسەر یەکیەتی وڵاتانی ناوچە بۆ بنەبڕکردنی تیرۆریسم وتی: هەموو وڵاتانی ناوچە بەجۆرێک لە توندڕەوی خوازی وتیرۆریسم زەبریان وێ کەوتووەولە وەها دۆخێکدا بەشداری هەمە لایەنە لەلایەن ئەم وڵاتانەوە بۆ دۆزێنەوەی ڕێگایەک بە مەبەستی بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەم دیاردە وێشومەیە حاشا هەڵنەگرە. وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە سەروویانەوە ئەمریکا بە مەبەستی چەپاووتاڵان کردنی سەروەتەکانی ناوچە وگەیشتن بە مەبەست وئامانجەکانی خۆی تاقمەکانی تیرۆریستی وتوندڕەولەوان داعش لەناوچە پێک دێنێت/.

سەرپەیڤ