نیسان 11, 2018 15:00 Asia/Tehran
  • زەنگەنە: ئاستی ئێستای نرخی نەوت باشە

وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران نرخی جیهانی نەوتی لە باڕودۆخی ئێستا بە باش زانی.

"بیژەن نامدار زەنگەنە" وەزیری نەوتی ئێران رۆژی چوار شەممە لە کۆگەی نیو دەوڵەتی وزە لە دێلی نوێی لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەری رۆێتێرز ، وتی:  نرخی جیهانی نەوت لە بارودۆخی ئێستا باشە و وەها ئاستێک لە نرخەکان بۆ هەموو وڵاتان لەبارە.

 نەوتی برێنتی دەریای باکور کە دوو سێ نەوتی جیهان لە وان ڕێکخراوی وڵاتانی بنێری نەوت(ئۆپێک) بە گوێرەی ئەو دا نرخی لە سەر دادندرێت ئەمرۆ ٧٠ دۆڵار و ٨٤ سێنت بۆ هەر بەرمیل سات و سەودا کراوە. وەزیری نەوتی ئێران بۆ بەشداری لە شانزدەهەمین کۆبوونەوەی کۆگەی نێو دەوڵەتی وزە سەردانی دیلی نوێی کردووە . ئەم کۆبوونەوەیە بە میوانداریەتی هێند و بەهاوکاری چین و کۆریای باشووری هاوکات لەگەڵ بەشداری وەزیارنی نەوتی وڵاتانی ئەندامی کۆگەی جیهانی وزە، ڕێبەرانی دەڤەری پیشەسازی و سەرۆکانی ڕێکخراوە نێو دەوڵەتییەکان بۆ باس لە بارەی "داهاتووی ئاسایشی جیهانی وزە" بەڕێوە دەچێت.  مێحوەرەکانی بەر باس لەم کۆبوونەوەیە ، گۆڕینی بازاری جیهانی، سیاسەتەکانی ئینتقالی و تێکنۆلۆژیای نوێیە کە لە سەر پاوەجێی و داهاتووی سەرمایە نانەوەکان و سەرچەشنە بازەرگانییەکان لە بەسی وزە کارتێکەری دەبێت .

سەرپەیڤ