نیسان 13, 2018 18:49 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەمریکا تووشی ھەڵشکانی ئەخلاقی بووە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ هەینی بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکا لەگەڵ ھەڵشکانی ئەخلاقی دابەرەوڕوو بووەتەوە، ڕەخنەی گرت لە هەوڵی واشنگتۆن بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆکان بۆسەر ئێران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس؛ مەحەممەد جەوادی زەریف لە پەیجەکەی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی توییتەر بەئاماژە بە لێدوانەکانی رۆژی پێنج شەممەی مایک پۆمپێئۆ وەزیری پێشنیارکراوی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کاروباری دەرەوە، لەدانیشتنی لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی سێنای ئەو وڵاتە کە بەمەبەستی لێکدانەوەی شیاوەتیی ناوبراو بۆ بە ئەستۆگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەڕێوە چوو، نووسی: "ھەڵشکانی ئەخلاقیی ئەمریکا لە دانپێدانانەکەی پۆمپێئۆ بەتەواوەتی ئاشکرا بوو کە وتی، لەڕابردوودا ئێران لەبەر بانگەشەی نادروستی هەوڵدان بۆ دەسڕاگەیشتن بە چەکی ناڤۆکی گەمارۆ بایکۆت بوو."

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئێستاش ئەمریکا لەهەوڵی سەپاندنی دووبارەی سزاکان بەدژ ئێرانە چونکە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەوڵی دروست کردنی چەکی ناڤۆکی نییە.

وەزیری دەرەوەی پێشنیارکراوی ترەمپ دوێشەو(پێنج شەممە) لەکۆڕی پەسەند کرانی شیاوەتییەکەی، وتی: "ئێران بەرلە ڕێککەوتنی ناڤۆکیش بەرەو چێکردنی چەکی ناڤۆکب ھەنگاوی ھەڵنەگرتبوو. ئێستاش ئەوەندەی ئەمن ئاگادربم هیچ نیشانەیەک لەوەی کە ئەگەر بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) نەبێ ئێرانییەکان بەرەو دروست کردنی چەکی ئەتۆمی دەچن، لەئارادانییە."

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج کۆیەک(بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەکێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لە جێ بەجێ کردنی بەرجام پەیمان شکێنی دەکا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەردەم بەپێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش بە ڕێککەوتنێکی ترسناک ناودەباو خوازیاری تێکدانیەتی بەڵام جیهان نەیاری ئەو کردە دوژمنکارانەیەی ترەمپە.

سەرپەیڤ