زەریف : خەڵکی تاجیکستان برادەر ، هاوزمان و هاو دینی ئێرانیەکانن
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی سێشەمە لە کۆڕی ئەندامانی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاجیکستان وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەوەی کە پەیوەندی تاران و دووشەمە مێژوییە وتیشی خەڵکی تاجیکستان برادەر هاوزمان و هاو دینی ئێرانیەکانن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی مێهر موحەمەد جەواد زەریف وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵێکی گرینگی فەرمانبەرانی نوێنەرانی کۆماری ئسیلامی ئێران لە دەرەوەی وڵات بە تایبەت وڵاتی هاوزمان و هاو فەرهەنگی تاجیکستان وەبیریشی هێنایەوە هاوبەشە فەرهەنگی و مێژوویەکان بە پەیوەندی دوو وڵات تایبەتمەندیەکی تایبەتی داوە . وەزیری دەروەی ئێران جەختی کرد لەسر پەرەی پەیوەندی ئێران و تاجیکستان لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەت ئابووری و وتی : هوگریەکان و دۆستایەتی دوو وڵات قووڵایەکی زۆری هەیە . زەریف دوانیوەڕوی دووشەمەش لە ددیاری ئیمامعەلی ڕەحمان سەرۆک کوماری تاجیکستان جەختی کرد لەسەر پەرەی پەیوەندیەکانی دوو وڵات لە هەمو بوارەکاندا . زەریف سەرلە بەیانی ڕۆژ دووشەمە لە سەرووی شاندێکی س یاسی بۆ دیدار لە گەڵ کاربەدەستانی تاجیکستان و هەروەها بەشداری لە بیست و سێهەمین دانیشتنی وەزیرانی دەروەی وڵاتانی ئەندامی ئێکو گەیشتە دووشمەی پ ێتەختی تاجیکستان . ئێران تورکیا پاکستان ئەفغانستان تورکەمنستان قرقیزستان ئوزبەکستان کازاخستان تاجیکستان و کوماری ئازەربایجان 10 ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری ئێکون .