چاوپێکەوتنی زەریف لەگەڵ سەرۆکی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی بەکاتی خۆجێیی لەگەڵ میروسڵاو لایچاک سەروکی حەفتادودووهەمین کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان دیدار و وتووێژی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، محەممەد جەواد زەریف، ئێوارەی پێنج شەممە گەیشتە نیۆیۆرک.
وەزیری دەرەوەی ئێران کاتی گەیشتن بۆ نیۆیۆرک لەگەڵ پەیامنێرانی ئێرانی سەبارەت بە ئامانجی سەفەرەکەی و هەروەها بەرجام وتووێژی کرد .
زەیف بەیانی ڕۆژی هەینیش لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکا وتووێژی کرد کە گرینگترین تەوەرەکانیشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و سوریا بوو .
وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئاشتی پاوەجێ کەلە کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەڕێوە دەچێت، وتار بدات .
محەممەد جەواد زەریف ڕۆژی سێ شەممە بیست و چوارەمی ئاڤریل وتار دەدات.
وەزیری دەرەوەی لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوەش لەگەڵ ژومارێک لە کاربەدەستانی وڵاتانی جیهان دیدار و وتووێژ دەکات .
ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر پێشنیاری میروسلاولایچاک لە ئاستی سەرۆک کۆماران، سەرۆک وەزیران یان وەزیرانی دەرەوە بەڕێوە دەچێت.
زەریف بەرلەم کۆبوونەوەیە ڕۆژی دووشەمە لە ئەنجومەنی پێوەندی دەرەوەیی ئەمریکا وتار دەدات.
چاوپێکەوتن لەگەڵ ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبەرنامەکانی دیکەی زەیف لە سەفەری شەش ڕۆژەی بۆ نیۆیۆرکە.
سەید عەباس عەراقچی جێگری وەزیری دەرەوە لە کاروباری مافەوانی و کاروباری نێودەوڵەتی ، لەم سەفەرەدا هاوڕێی زەریفە.