دەریادار فەدەوی : هۆی ئاڵوزیەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ئەمریکایە .
فەرماندەری هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە دیداریدا لە گەپ فەرماندەری هێزی دەریایی پاکستان وتی : ئاڵۆزیگەلێکی زۆر لە ناوچەی ڕۆژئاوایی ئاسیا ڕوی داوە و هۆکاری هەموو ئەو ئاڵوزیگەلە ؛ ئەمریکیەکانن .
سەردار دەریادار عەلی فەدەوی ڕۆژی دوشوەمە لە دیداری زەفەر مەحموود عەباسی " فەرماندەری هێزی دەریایی پاکستان لە پەراوێزی شەشەمین دانیشتنی نێونەتەوەیی هێزی دەریایی وڵاتانی پەراوێزی ئوقیانووسی هێند لە تاڕان وتیشی ئێران و پاکستان لە یەک ناوچە دان بە هۆی تڕوڕیزم کە سەرچاوەکەی ئەمریکایە ؛خەسارێکی زۆریان لێدراوە . فەرماندەری هێزی دەریایی سپا بە وتنی ئەوەی کە هەر جورە نا ئەمنی لە ناوچە ؛ ئێران و پاکستان دەخاتە ژێر کاریگەریەوە وتی : سیاسەتوانان و سەربازانی پاکستانی هەڵوێستێکی بە بڕشتانەیان لە هەمبەر قسە گەمژانەکانی سەرۆک کوماری ئەمریکا وەرگرتووە . دەریادار فەدەوی هەروەها بە خۆشحاڵی دەربڕینی خۆی لە هاوکاری باشی هێزە چەکدارەکانی دوو وڵات لە پێناو بەرژەوەندیە هاوبەشەکان ڕایگەیاند ئێران و پاکستان وەک " یەدی واحدەی ئیسلام " بە هاوئاهەنگی زیاتر لە ڕابردوو دەتوانن هاوکاری بەرگری خۆیان لە بوارە جۆراوجۆرەکان بە تایبەت دەریا پەرە پێی بدەن . زەفەر مەحموود عەباسی " فەرماندەری هێزی دەریایی پاکستانیش لەو یددارەدا بە ڕێزگرتن لە کردەوەکانی ئێران لە یارمەتی بە دابینی ئاسایشی ئاوەکانی ناوچە وتی ک پاکستان ڕێزێکی زور بۆ خەڵک و وڵاتی ئێران دادەنێ . هەر ئەو جورەی کە لە خولی شەڕی داسەپاوی ئێراق دژی ئێران لاگری لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد . فەرماندەری هێزی دەریایی پاکستان هەروەها هیواداری دەربڕی کە لە داهاتووی نزیک دا پەیوەندی سەربازی دوو وڵات پەرە دەستێنێ .