نیسان 24, 2018 21:28 Asia/Tehran
  • رۆحانی: باجێک کە ئەمریکا دەبێ بۆ ژێرپێنانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بیدات زۆر قورسە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەگەر ئەمریکا لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش بچێتەدەر، باڵاترین باج لەجیهاندا دەدات.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لەپەراوێزی گەشەو هەڵبژێردراوانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی لە تەورێز، لەباکووری رۆژاوای ئێران، بەئاماژە بەوەی کە"شەڕ، شەڕی ئیرادەکانە و بێهیوایی لەداهاتوودا گەورەترین مەترسیی بۆ گەلێک دەبێ"، وتی: سیاسەتی دەرەوەیی سەرکەوتوو، بردنەسەری باجی دوژمنەو ئەگەر ئەمریکا ڕێککەوتنی ناڤۆکی ژێرپێ بخات، باڵاترین باج دەبێ بدات و کەمترین تێچووشی دەبێ بۆ ئێران.

سەرۆکی دەزگەی بەڕێوەبەرایەتی ئێران وتی: بەهاتنەسەر دەوری دۆناڵد ترەمپ لەئەمریکا، ئەو وڵاتە هەردەم ڕایگەیاندووە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ناکشێتەوە بەڵام لەبەر تێچووی زۆری چوونەدەر لەڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران تائێستا نەیتوانیوە ئەو بڕیارە جێ بەجێ بکات.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەمڕۆ هەموو وڵاتانی جیهان بێجگە لە دوو وڵات جەخت لەسەر پێویستیی پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەکەن و ڕایدەگەیێنن کە چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە، هەڵەیە.

رۆحانی بەئاماژە بەوەی کە گەلی ئێران لەئاراستەیەکدا هەنگاوی ناوە کە گەورەترین دەسەڵاتی سەربازیی جیهان و وڵاتانێکی زۆر پێبەندی چوارچێوەکەنی، وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە بەقسەی خۆی بدۆشێکی باشە، بەو بیانووە کە ئێران جێی مەترسییە، وڵاتانی ناوچە بەتاڵان دەبات.

سەرپەیڤ