نیسان 27, 2018 16:46 Asia/Tehran
  • قاسمی: زەریف بڕیارە رۆژی شەممە سەردانی مۆسکۆ بکات

"بەهرام قاسمی"ی وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی وتی : "محەممەد جەواد زەریف"ی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارە سبەینێ (شەممە) بەمەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی وەزیرانی دەرەوەی ئێران ڕووسیاو تورکیا سەبارەت بە سووریا سەردانی مۆسکۆ بکات .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵات، ١٦ مارچی ٢٠١٨یش لە ئاستانەی پیتەختی کازاخستان لە بارەی سوریا کۆبوونەتەوە .

 سێ وەزیری هەر وەها، هاوڕێیەتی  سەرۆک کۆمارانی خۆیان کردووە  لە دانیشتنی ئانکارا  لە ٤ ئاپریلی ٢٠١٨ لەبارەی سوریا دا.

 وەزیرانی دەرەوەی ئێران ڕوسیا و تورکیا پێش لەمەیش بە شێوەی سێ قۆڵی لەبارەی سوریا ڕاویژیان کردووە .  کۆماری ئیسلامی  ئێران وەکووو یەکێ  لە وڵاتانی شٶیندانەری ناوچەکە بەردەوام  بە دوای چارەسەری قەیرانەکانیی  رۆژهەڵاتی ناڤین لە وان قەیرنای  سوریا بووە لە رێ وتووێژ و ڕێگاچارەی سیاسیەوە.

هەر لەم پێوەندییە؛ دانووستانەکانی ئاستانە لە ژەنیڤەری ٢٠١٧ەوە لە سەر دەسپێشخەری کۆماری ئیسلامی ئێران  و هاوکاری ڕوسیا و تورکیا، بەمەبەستی دامەزڕاندنی  ئاشتی لە سوریا دەستپیکراوە. 

 

قەیران لە  سوریا لە ساڵی ٢٠١١ بە هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تێرۆریستانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان  لە وانە بەریتانیا و فەرەنسا  داکۆکییان لیوە دەکرا بەمەبەستی گۆرینی هاوسەنگییەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە .

 

 

سەرپەیڤ