May 06, 2018 12:43 Asia/Tehran
  • رۆحانی : گەلی ئێران لەبەرامبەر ترەمپ و ڕژێمی زایۆنیستیدا هاوپەیمانن

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە گەلی ئێران لەبەرامبەر دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستیدا یەکگرتوون ، پێی داگرت: گەلی ئێران شەڕو کێشەیان پێ خۆش نییە بەڵام بەبڕشتانە بەرەڤانی لە خۆیان دەکەن .

حەسەن روحانی  ڕۆژی یەکشەممە لە یەکەمین ڕۆژی سەفەرەکەی  بۆ پارێزگەی خوراسانی  ڕەزەوی لەباکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران ، لەنێو کۆڕی خەڵکی سەبزەوار  ، ئاماژەی کردە بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و هەڵوێست کانی سەرۆکی ئەمریکا لەم بارەوە و  وتیشی : ئەمریکا لە بەرامبەر  گەلی ئێران  هیچ کارێکی پێ ناکرێت و ئەگەر لەبەرجام بکشێتەوە،  زۆر زوو تووشی پەشیمانبوونەوەیەکی مێژوویی دەبێتەوە  . 

سەرۆک کۆماری ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە  دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەرجامی بە خراپترین  ڕێککەوتنی  مێژووی وڵاتەکەی زانیوە  وتیشی : جیهان، جگە لە دەوڵەتی نوێی ئەمریکا، ڕژێمی  قیزەونی  زایۆنیستی و عەرەبستان ، ڕێزدەگرن لە  بەڵێن و مەنتقی ئێران لەبارەی بەرجام .

رۆحانی ڕوو لە  ئەمریکییەکان ، ئەوروپییەکان و جیهان، ڕایگەیاند :  ئێران سەبارەت بە توانایی بەرگری  خۆی لەگەڵ کەس وتووێژ ناکات و هەرچەندەش  چەک و کەرەستەی مووشەکی پێویست بێت سازی دەکات و هەماری دەکات.

ناوبراو هەروەها بە ئاماژەدان بە پرسەکانی ناوچەیی  وتی : ئێران بۆ دابین کردنی  ئاسایشی ناوچە  لەگەڵ  تورکیا و ڕوسیا سەبارەت بە سوریا  و لەگەڵ  وڵاتانی جۆربەجۆر سەبارەت بە یەمەن وتووێژ دەکات و بە جیهان دەڵێت  بەرەنگاری تیرۆریزم دەبێتەوە لەهەر جێگەیەکی ناوچەکە دا  کە هەبێت  . 

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران  پێداگری کرد  : کۆماری ئیسلامیی ئێران  مۆڵەت بە دوژمنان  نادات لە ناوچەدا   تاقمی تیرۆریستیی داعشی دیکە ساز بکەن  کە لەگەڵ ناوچەدا بەشەڕ بێت چونکە  ئێران  خوازیاری ئاشتی و سەقامی ناوچەیە  . 

سەرۆکی هێزی  بەڕێوەبەرایەتی  ئێران وتیشی:  حەوتەی داهاتوو هەر بڕیارێک کە سەرۆکی ئەمریکا  لەبارەی  ڕێککەوتنی ناڤۆکی بیگرێت   هیچ گۆڕانێک ناخاتە سەر  ژیانی گەل  و گەلی ئێران  لەبەرامبەری دا  رادەوەستێ.

سەرۆکی  ئەمریکا بڕیارە  دوای بێ بەڵێنییە پەیتاپەیتاکانی  ئەم وڵاتە لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی  بەپێی  یاسای پەسەند کراوی کۆنگرە هەتا دوازدەی ئەم مانگە  سەبارەت بە درێژەی هەڵپەساردنی بایکۆتەکانی ناڤۆکیی ئێران بڕیار بدات  . 

سەرپەیڤ