روحانی : ئێران لە هەڵوێستی دەرەوەیی خۆی داو لە ڕاوەستان لەبەرامبەر بەدوژمنان سەرکەوتوو بووەو هەیە
سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی دۆستانە لەگەڵ ئافرەتان لاوان و خوێندکارانی ئێرانی لە تاران وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەڵوێستی دەرەوەیی و ڕاوەستان لەبەرامبەر دوژمنان دا سەرکەوتوو بووەو هەیەو وتیشی : پیلانیی ئەمریکا بۆ هاندانی ئێران بە چوونەدەری خێرا لە بەرجام بەرەوڕووی شکست بۆتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەسەن روحانی وتیشی : بنەمای ئەمریکا ئەمە بوو کە هەر بە کشانەوە لەبەرجام ، ئێرانیش خۆی دەکشێتەوە و دۆسیەی ئێران خێرا دەچێتە ئەنجومەنی ئاسایش، هەموو بڕیارنامەکان و بایکۆتەکان دەخرێتەوە سەر ئێران و ئێران لە جیهان دا تەریک دەکەوێتەوە بەڵام ئەم پیلانە شکستی هێنا .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد ئەمڕۆ جیهان کشانەوەی دوناڵد ترەمپ ی سەرۆکی ئەمریکا لەبەرجامی بە نادروست ، نایاسایی و بە پێچەوانەی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی زانی و ئەمەش سەرکەوتنە بۆ ئێران .
ترەمپ سێ شەممە هەشتەمی مانگی مەی بە دووپات کردنەوەی تۆمەتە بێ بنەماکان بە دژی ئێران، کشانەوەی واشینگتۆن لەبەرجام و گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی لە ماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند.
ئەم کارەی ترەمپ لە ناوخۆ و دەرەوە بە توندی ئیدانە کرا .
بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین، ئاڵمان و یەکێتیی ئەوروپا وەک لایەنەکانی بەرجام ڕایانگەیاند لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە داکۆکی دەکەن .
حەسەن رۆحانیش دوای ڕاگەیەندرانی کشانەوەی ئەمریکا لەبەرجام بەڕاگەیاندنی ئەمەی بە وەزارەتی دەرەوەی فەرمان داوە لەماوەی چەند حەوتەی داهاتوو لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی، ڕووسیا و چین وتووێژ بکات، وتیشی : ئەگەر بەرژەوەندییەکانی ئێران دەستەبەر بکرێت، سەباری ناڕەزایەتی ئەمریکا ئێران لە کۆهەنگاوی ناڤۆکی، دەمێنێتەوە.