حوزه‌یران 28, 2018 08:37 Asia/Tehran
  • نوێنەری ئێران لە نەوتەوە یەکگرتووەکان: ئەمریکا دەبێ وەک بەرپرسی چوونەدەری نایاسایی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بناسرێ

نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان پاش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، لە بەیاننامەیەکدا بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە هەنگاوی یەکلایەنە و نایاسایی واشینگتۆن لەمەڕ چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پیشاندەری بنپێ کرانی زەق و بەرچاوی بەڵێنەکانی ئەمریکا و پێبەند نەبوونی بە ئاشکرای ئەم وڵاتە بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشە، راشکاوانە رایگەیاند: ئەمریکا دەبێ وەک بەرپرسی چوونەدەری نایاسایی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بناسرێ .

 ئەمریکا لەبەر چوونەدەری نایاسایی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و لادان لە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و مافە نێودەوڵەتییەکان دەبێ وەڵامدەر بێ.

نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشیگەیاند؛ کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی ئاسایش ئاسایش پیشاندەری بێدەسەڵاتیی ئەمریکا بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بوو و دیسان داکۆکیی بەربڵاوی کۆمەڵگەی جیهانی لە چەن لایەنە خوازی و دیپلۆماسی لەهەمبەر یەکلایەنەخوازی و گوشاری خستە بەرچاو.

لە بەیاننامەکەی نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت کراوە لە سەر ئەوەی کە بە پێچەوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بەردەوام پێبەند بووە بە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی و ئەو پێبەندییە بەردەوام لە لایەن ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی جەختی لە سەر کراوە، ئەمریکا لەو کاتەوە کە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی گەیشتە قۆناغی جیبەجێ کرانەوە و بەتایبەت لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتی ترەمپدا، نەچۆتە ژێر باری بەجێ هێنانی بەڵێن و  ئەستۆگرییەکانی.

نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان راشکاوانە ڕایگەیاند: نابێ هیچ گومانمان لەوەدا هەبێ کە بێتوو پاش تاقی کردنەوەی  هەموو ڕێگا و ڕێکارەکانی بەردەم بۆ قەرەبوو کرانەوەی زەبر و  زیانەکانی ئەو هەنگاوەی ئەمریکا، ماف و قازانجەکانی گەلی ئێران بە تەواوەتی دابین نەکرێ، ئەوە مافی ڕەوا و حاشاهەڵنەگری ئێرانە کە هەنگاوێکی شیاو هەڵگرێ و داسەپێندرانەوەی سەر لە نوێی بایکۆتە ئەتۆمییەکان لە لایەن ئەمریکاوە بکاتە بنەمایەک بۆ کۆتایی هێنان بە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی بەرامبەر بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی بە شێوەی گشتی یان هەندێ لە بڕگەکانی.

دەوڵەتی ئەمریکا ، هەشتەمی مانگی مەی لە کردەوەیەکی نایاساییدا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک (ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) چوە دەرەوە. ئەو کردەوەیەی ترەمپ بەرەوڕووی کاردانەوەی بەربڵاوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بوویەوە.

سەرپەیڤ