باڵوێزخانەی ئێران لە پاکستان: تاران ئەلقاعیدە بە دوژمنی ئاشتەوایی و ئاسایشی جیهانی دەزانێ
باڵوێزخانەی ئێران لە ئیسلامئاباد لەکاردانەوە بە ئیدیعای ژمارێک میدیای پاکستانی لەمەڕ پەیوەندیی ئێران بەگرووپی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە، پێی داگرت: ئێران گرووپی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە بەدوژمنی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی دەزانێ.
ژمارێک میدیای پاکستانی بەبڵاوکردنەوەی هەواڵێک ئیدیعایان کردبوو کە ئێران لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە لەپەیوەندی دایە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، باڵوێزخانەی ئێران لە پاکستان ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا وێڕای بەدرۆخستنەوەی پەیوەندیی تاران و گرووپی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە ڕایگەیاند: موتاڵای چوار دەیەی ڕابردووی ئێران و خەسار و زیانی گیانی و دراڤی لێدراو لە ئێران، پێشاندەری هەوڵی جیددی و لێبڕاوانەی ئێران لەدژ تیرۆریزمە.
حەڤدە هەزار کەس لە شارومەندانی ئێرانی لەچوار دەیەی ڕابردوو، بوونە قوربانی پەلامارە تیرۆریستییەکانی مونافقین، ئەلقاعیدە، تالیبان و داعش.