ته‌مووز 15, 2018 12:54 Asia/Tehran
  • سەفەری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ پاکستان

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەرووی شاندێکی باڵا، گەیشتە ئیسلام ئابادی پێتەختی پاکستان .

سەردار سەرلەشکر محەممەد باقری،  لەسەر بانگێشتنی قەمەر جاوید باجوا فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاکستان  گەیشتوەتە ئیسلام  ئاباد .

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق بڕیارە لەسەفەری سێ ڕۆژەی دا بۆ پاکستان لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای سەربازی و سیاسی ئەم وڵاتە دیدار و تووێژ بکات.

پەرەی هاوکارییەکانی بەرەڤانی تاران و ئیسلام ئاباد، هاوکاری هاوبەشی سنووری، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم  و گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی و  جیهانی ئیسلام لە تەوەرەکانی وتووێژی  سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لەگەڵ کاربەدەستانی پاکستان دەبێت.

لێکدانەوەی  ڕێککەوتنی بەرگریی ئێران و پاکستان لە سەفەری ساڵی ڕابردووی فەرماندەی  سوپای  پاکستان بۆ تاران لە تەوەرەکانی دیکەی وتووێژی سەرلەشکر باقری لەگەڵ قەمەر باجوا  ڕاگەیەندراوە.

کوماری ئیسلامیی ئێران و پاکستان نیزیکەی  هەزار کیلومەتر سنووری هاوبەشی خاکی و ئاوییان هەیە.

 

سەرپەیڤ