دۆزرانەوەی پاشەکەوتی نەوتی لە سنووریی ئێران و پاکستان
وەزیری دەرەوەی دەوڵەتیی کاتی پاکستان ڕایگەیاند کە سەرچاوەیەکی نەوتی لە نزیکی سنووری ئێران دۆزراوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "عەبدوڵلا حسێن هاروون" وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی کاتیی پاکستان ڕۆژی سێشەممە بە ڕاگەیاندنی هەواڵی دۆزرانەوەی سەرچاوەی نەوتیی لە نزیکی سنووری ئێران لە پاکستاندا وتی: ڕادەی نەوتی ئەو سەرچاوەیە تەنانەت لە پاشەکەوتی نەوتیی کوەیتش زیاترە و پاکستان دەکاتە یەکێک لە ١٠ وڵاتی گەورەی خاوەن سەرچاوەی نەوتی لە جیهاندا.
کۆمپانیای ئێکسۆن موبیلی ئەمریکایش ماوەیەک لەومەبەر ڕایگەیاندبوو دوابەدوای هەڵکەندنی قووڵ لە ناوچەیەکی نزیکی سنووری ئێران لە پاکستان ، لە دۆزرانەوەی سەرچاوەیەکی نەوتی نزیک بۆتەوە.
پاکستان ئێستاکە تەنیا ١٥%ی پێداویستیی نەوتی خۆی لە ناوخۆوە دابین دەکات و ئەو ٨٥%ی دیکەی ناچارە لە دەرەوەی وڵات بکڕێ.