باڵوێزی ئێران لە پاکستان: هێلی بووری گوێزرانەوەی گازی ئێران بۆ پاکستان پتەوکەری پێوەندیەکانی ئابووری دوو وڵاتە
باڵوێزی ئێران لە ئیسلام ئاباد وتی: بە پێی هۆکارو پیناسەکانی ئەمنیەتی وئابووری ، گرێبەستی هێڵی بووری هەناردە کردنی گازی ئێران - پاکستان لەگەڵ پڕۆژەکانی تری وەک خۆی لە ئاستی ناوچە جیی لێکدانەوە نیە.
" مەهدی هونەردوست" ڕۆژی دوشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی زانیاری گەیاندنی نەوت وگاز "شانا" ڕایگەیاند: ئەم هێڵە بووریە ده توانێ دەوری زۆر کاریگەر لە بەهێزکردن وباشتر کردنی دۆخی ئابووری وئاسایشتی ولاتی دراوسێ وموسوڵمانی پاکستان بگیڕێت. باڵوێزی ئێران لە پاکستان وتی: گرینگایەتی بەهێزکردن وگەشە وخیرایی دان بە ڕەوتی پەرەی ئێستاکەی پێوەندیەکانی تیجاری دوو لایەنەی تاران - ئیسلام ئاباد، لەلایەن هەردوو وڵات سەرنجی پێ دراوەو ئیرادەی سیاسی بەرپرسانی ئیران وپاکستان پشتیوانەی بەدی هاتنی ئەم مەسەلەیە. ناوبراو بە راگەیاندنی ئەمەکە جێ بەجێ کرانی ئەم هێڵە بووریە ، بایخ ومتمانەی نێوان دوو وڵات پاوەجیتر دەکات، وتی: گوێزرانەوەی گازی ئێران بۆ پاکستان فرەتر لە دابین کردنی وزەی هەرزان وپاوەجیی دەتوانێ ڕواڵەتی ئابووری پاکستان تۆشی گوڕان بکات. پڕۆژەی راکیشانی گاز لە ئێران بۆ پاکستان بەناوی هێڵی بووری " ئاشتی" لە مارسی ٢٠١٤" دەسپێکراوە. ئێران هەتا کۆتایی دێسەمبەری ٢٠١٤ بە پێی وادەو بەڵێنەکانی خۆی هێڵی بووری هەناردەی گاز بۆ پاکستان هەتا نێزیک سنوورەکانی پاکستانی کردەوە ، بەڵام پاکستان هەتا ئێستاکە وادەو بەڵینەکانی خۆی جێ بەجێ نەکردووە.