سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران چوو بۆ ڕووسیا
عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران بو بەشداری لە دانیشتنی کومسیونی هاوبەشی پەرلەمانی ئێران و ڕووسیا ، ڕۆژی چوارشەمە لە سەرووی شاندێک دا چوو بۆ " ولگوگراد ".
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری ڕادیو تەلەفیزیونی دیداری دوو لایەنەی لە گەڵ سەرۆکی دۆمای ڕووسیا و بەڕێوە چوونی دانیشتنی کومیسیونی هاوبەشی پەرلەمانی بە بەشداری نوێنەرانی دەزگاکانی بەرێوەبەرایەتی ئێران و ڕووسیا لە بەرنامەکانی عە لی لاریجانی لە سەفەری بو "ولگوگرادە " سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران و شانندی هاوڕێ دوانیوەڕۆی سبەینێ پێنجشەمە ولگوگراد بە رەو مینسکس پێتەختی بلاڕووس بە جێ دێڵێ .عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران بەرلە بەجێ هێشتنی تاران لە کوڕی پەیامنێراندا وتی : دەوڵەتەکانی ڕووسیا و بلاڕووس دۆستی ئێرانن بۆیە لە دەرفەتی سەفەر بۆ ئەو دوو وڵاتە بۆ پەرەی پەیوەندیە دەرەوەییەکان کەڵک وەردەگرێت .