دەسپێکی دانیشتنی هاوبەشی پەرلەمانی ئێران و ڕوسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i348568-دەسپێکی_دانیشتنی_هاوبەشی_پەرلەمانی_ئێران_و_ڕوسیا
دانیشتنی هاوبەشی پەرلەمانی ئێران و ڕووسیا لە ئاراستەی پەرەی هاوکارییە دوو لایەنەکان ، لە ولگوگراد دەس پێ بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 06, 2018 13:04 Asia/Tehran
  • دەسپێکی دانیشتنی هاوبەشی پەرلەمانی ئێران و ڕوسیا

دانیشتنی هاوبەشی پەرلەمانی ئێران و ڕووسیا لە ئاراستەی پەرەی هاوکارییە دوو لایەنەکان ، لە ولگوگراد دەس پێ بوو .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیون ، ئەو دانیشتنە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە لە شوێنی پارێزگاریی شاری ولگوگرادی ڕووسیا و بە سەرۆکایەتیی عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامیی ئێران و ویچسلاو والودین " سەرۆکی  پەرلەمانی دۆمای ڕووسیا بەڕێوە دەچێت . ئەو دانیشتنە  بە مەبەستی  پەرە و هەروەها خێرا کردنەوەی هاوکارییە دوو لایەنەکان لە بواری  جۆراوجۆر   بۆ وێنە  بازەرگانی ، ئابووری   ،بانکی ؛ وزە و پەرەی  گەشتیاری بە ئامادە بوونی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی  دوو وڵات و کومیسیونەکانی پەرلەمانی  هاوپەیوەند بەڕێوە دەچێت . عەلی لاریجانی   سەرۆکی   مەجلسی شورای ئیسلامی هاوڕێ  لە گەڵ  شاندێکی  پەرلەمانیی  سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ  پێنجشەمە هەروەها  بە ئامادە بوون لە «گردی دایکی نیشتیمان»ی شاری ولگوگراد وێڕای بەسەر کردنەوەی هێماکانی شەڕی جیهانی  بو وێنە   یادمانی  " دایکی نیشتیمان " بە  پێشکەش کردنی گوڵ  ڕێزی گرت لە یادی گیانبەختکارانی شەڕ.