لاریجانی : ئێران و ڕووسیا لە خەباتی دژی تڕوڕیزم لە ناوچەکەدا ڕۆڵی زۆریان هەیە
سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی : ئێران و ڕوسیا لە بواری خەباتی دژی تڕوڕیزم لە ناوچەکەدا ڕۆڵی زۆریان هەیە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی (یانەی گەل) ؛ عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەمە لە دیداری " ویلاچسلاو ولودین " سەرۆکی دۆمای ڕووسیا لەشاری ولگوگرادی ئەم وڵاتە وتی : لە بواری هاوکاریی پیشە سازی پێشکەوتنێکی باش بە دی هاتووە و پێشنیارگەلێکیان داوە و ئامادەیی پێویستیان بۆ هاوکاریگەلی زۆرتریش هەیە. لاریجانی وتیشی : بەختەوەرانە لە بواری گواستنەوە و کشت و کاڵ هاوکاریەکی باش لە نێوان ئێران و ڕووسیا بە دی هاتووە . سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: تڕوڕیستان لە سووریا خەریکن بە تەواوی لەناو دەچن و هەر بەو بۆنەوە ئەمریکیەکان خەریکی گوشار هێنان بۆ سەر ئێران و ڕووسیان و ئەو بایکۆتانەیان بەکار هێناوەو ئەوە نیشان ئەدات کە دەردی ئەوان شتێکی دیکەیە . سەرۆکی دۆمای ڕووسیاش لەو دیدارەدا وێڕای جەخت کردن لە سەر پەرەی هاوکارییە پەرلەمانیەکانی ڕووسیا و ئێران وتی: پەیوەندیی ئێران و ڕووسیا ڕوولە پەرە سەندنە و گرینگ ئەوەیە کە بڕیارەکان لە ئاستی پەرلەمانی و دامەزراندنی یاسا جێ بە جێ بکرێت . عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ بەشداری لە دانیشتنی کومیسیونی هاوبەشی پەرلەمانی ئێران و ڕوسیا ڕۆژی چوارشەمە لە سەرووی شاندێکدا گەییشتە ولگوگراد . ژومارێک لە جێگرانی وەزیری دەرەوەی ئابووری و دارایی و هەروەها نوێنەرانی مەجلسی ئێران لەو سەفەرە چوار ڕوژەیەدا عەلی لاریجانی هاوڕێیەتی دەکەن .