سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیا دیداریان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i348614-سەرۆک_کۆمارانی_ئێران_و_ڕووسیا_دیداریان_کرد
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکی ڕووسیا لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی وڵاتانی دەستەبەرکەری وتووێژی ئاشتی ئاستانە، لە شوێنی ئەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ یەکتر دیدار و وتووێژیان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2018 11:40 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆمارانی  ئێران و ڕووسیا دیداریان کرد

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکی ڕووسیا لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی وڵاتانی دەستەبەرکەری وتووێژی ئاشتی ئاستانە، لە شوێنی ئەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ یەکتر دیدار و وتووێژیان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  دوای  پێشوازیی حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە ولادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا لە شوێنی  بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرۆکان، دوولایەن سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەیی، نێودەوڵەتی و دوولایەنە، بیروڕایان  گۆڕییەوە.

چاوپێکەوتنی روحانی و پوتین لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی  سەرۆک کۆمارانی ئێران،ڕووسیا و تورکیا بەڕێوە چوو و دوولایەن سەبارەت بە پێوەندیی دوو لایەنە، قەیرانی سوریا، گۆڕانکارییەکانی نێودەوڵەتی و بەرجام ، وتووێژیان کرد  . 

کۆبوونەوەی  سێ لایەنەی سەرۆکانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا بە میواندارەتیی تاران، بەمەبەستی پێوشوێن گرتنی  ڕەوتی سیاسی چارەسەرکرانی قەیرانی سوریا ، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەڕێوە دەچێت.

ئەم کۆبوونەوە سێ لایەنەیە لە  سەرووبەندی  ئازاد کرانی ئیدلیب وەک یەکێک لە دوایین ناوچە داگیرکراوەکان لەلایەن تیرۆریستان لە سوریا،  پێک دێت  .