لاریجانی: ئێران و بلارووس خاوەن بەرژەوەندی هاوبەشن بۆ باشترکردنی پێوەندییەکانیان
سەرۆکی پارلمانی ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێران و بلارووس خاوەن بەرژەوەندی هاوبەشن بۆ باشترکردنی پێوەندیەکانی نێوانیان وتیشی : دەبێ لە هەموو لێهاتوویە هاوبەشەکانی نێوان دوو وڵات لەپێناو بەرەوپێشبردنی ئامانجەکان و هاسانکاری پێوەندیەکان کەڵک وەربگیردرێ.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عەلی لاریجانی شەوی یەکشەممە دوای کۆتایی سەفەرەکەی بۆ وڵاتانی ڕووسیا و بلارووس لە فڕگەی مێهرئابادی تاران، وتی : وتووێژ و دانوستانی باش لەسەر تەوەرەی پەرەپێدانی پێوەندی سیاسی و ئابووری لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا و هەروەها بلارووس بەڕێوە چوو .
لاریجانی بەڕاگەیاندنی ئەمەی وتووێژی پەرلەمانی لە بەرەوپێشبردنی پێوەندی نێوان وڵاتان زۆر کاریگەرە وتیشی : لەم سەفەرە ڕێگەکانی هاسانکاری لە پێوەندی بازرگانی نێوان ئێران و بلارووس لەلایەن بەرپرسان و بازرگانانی دوو وڵاتەوە، لێک درایەوە.
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەدان بە بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی جۆربەجۆر لە بواری پیشەسازی ، کشت و کاڵ و وزە وتیشی : نوێنەرانی ئامادەبوو لەم سەفەرە ، کۆبوونەوەی جۆراجۆریان لەگەڵ هاوتایانی خۆیان بۆ پەرەی پێوەندی لە بواری جۆربەجۆری سیای و ئابووری دوو وڵات، بەڕێوە برد .
عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە سەرووی شاندێکی باڵا، چوارشەممەی ڕابردوو گەیشتە ڕووسیا و دوای بەشداریکردن لە کۆمیسیۆنی هاوبەشی پەرلەمانی ئێران و ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە گەیشتە بلارووس .