وتووێژی ئێران، کۆماری ئازەربایجان و ڕووسیا بۆ لکاندنی تۆڕی کارەبا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i351366-وتووێژی_ئێران_کۆماری_ئازەربایجان_و_ڕووسیا_بۆ_لکاندنی_تۆڕی_کارەبا
وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی وتووێژی تاران، باکوو و مۆسکۆ بۆ لکاندنی تۆڕی کارەبا ی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2018 17:51 Asia/Tehran
  • وتووێژی ئێران، کۆماری ئازەربایجان و ڕووسیا بۆ لکاندنی تۆڕی کارەبا

وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی وتووێژی تاران، باکوو و مۆسکۆ بۆ لکاندنی تۆڕی کارەبا ی کرد.

ڕەزا ئەردەکانیان  وەزیری وزەی ئێران ئەمڕو چوارشەممە  لە نێو کۆڕی پەیامنێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  جێگرانی وەزیرانی وزە ی ئێران،ڕووسیا و کۆماری ئازەربایجان  بۆ لکاندنی کارەبای سێ وڵات خەریکی وتووێژن هیواداری دەربڕی : هەرچی خێراتر ڕەوشی تەکنیکی بۆ لکدانی تۆڕی کارەبای نێوان ئێران، ڕووسیا و کۆماری ئازەربایجان، دەستەبەر بکرێت.

ئەردەکانیان  هەروەها توانایی ناردنی کارەبای ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ نیزیکەی دوو هەزار مگاوات ڕاگەیاند و وتیشی : ئێران ئێستا بو ئەفغانستان، پاکستان و ئێراق ، کارەبا دەنێرێ .

وەزیری وزەی ئێران سەبارەت بە کارتێکەری بایکۆتەکان بەسەر گرێبەستەکانی ئێران لەگەڵ  وڵاتانی تر لە بواری وزەش  وتی : گرێبەستەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ  هیچ پێوەندییەکی بە بایکۆتەکانی ئەگەری نییە و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دوای گەشەی ئاڵ و وێرەکانی کارەباییە.

ئەمریکا بە کشانەوە لە بەرجام لە هەشتەمی مانگی مەی دووهەزار و هەژدە  بایکۆتی ناڤۆکی هەڵپەسێردراو بە دزی ئێران جارێکی تر، بگەڕێنێتەوە.