وەزیری وزەی ئێران : پەیوەندییەکانی تاران و مۆسکۆ زیاتر پەرە دەستێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i353320-وەزیری_وزەی_ئێران_پەیوەندییەکانی_تاران_و_مۆسکۆ_زیاتر_پەرە_دەستێنێ
وەزیری وزەی ئێران ڕایگەیاند، هاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا لەبواری جیاجیادا پەرە دەستێنێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2018 13:52 Asia/Tehran
  • وەزیری وزەی ئێران : پەیوەندییەکانی تاران و مۆسکۆ زیاتر پەرە دەستێنێ

وەزیری وزەی ئێران ڕایگەیاند، هاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا لەبواری جیاجیادا پەرە دەستێنێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ "رەزا ئەردەکانیان" وەزیری وزەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لەدەسپێکی گەیشتنی بۆ مۆسکۆ بەئاماژە بە هەڵوێست گرتنی شیاوی ڕووسیا لەهەمبەر چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێی داگرت: پەیوەندییەکانی تارنا و مۆسکۆ لەبواری جیاجیادا زیاتر پەرە دەسێنێ.

وەزیری وزەی ئێران کە لەسەر بانگهێشتنی "ئەلەکساندر نۆڤاک" وەزیری وزەی ڕووسیا سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە، بڕیارە جگە لە وەزیری وزە لەگەڵ وەزیری کاروباری قەفقازی باکووریی رووسیا، سکرتێری گشتیی یەکێتی ئورئاسیاش دیدار و وتووێژ بکات.

وتووێژ لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیاکان و بانکە ڕووسیەکان و چالاک و کاراکردنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکاریی ئێران و ڕووسیا ، لە بەرنامەکانی دیکەی وەزیری وزەی ئێران لە سەفەر بۆ مۆسکۆ ڕاگەیێندراوە.

دواکۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکاریی ئێران و ڕووسیا، مارسی٢٠١٨ لە مۆسکۆ بەڕێوە چوو.