سەرتیپ حاتەمی: دووھەمین سەتەلایتی ئێرانی بەم زووانە ڕەوانەی گەردوون دەکرێت
وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: دووھەمین سەتەلایتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەم زووانە ڕەوانەی گەردوون دەکرێت.
ئەمیری سەرتیپ«ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران وتیشی: لەو دوو سەتەلایتەی کە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ماوەیەک لەمەو ڕایگەیاند کە ڕەوانەی گەردوون دەکرێت، یەکێکیان ھەتا ئێستا ھەڵ کراوەو ئەوی دیکەشیان بەم زووانە ھەڵدەکرێت.
وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە جوڵانەوەی ڕوولەگەشەو ھەمیشەیی لە بواری ھاویشتنی سەتەلایت لە ئێران مسۆگەر کراوە، وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەواوی توانایی چێکردن ، ھاویشتن و چاودێری کردنی سەتە لایتی ھەیە.
سەتەلایتی ئێرانیی «پەیام» ١٥ی ژانویە بە ھۆی ھاوێژەری ئێرانیی «سیمورغ»ەوە ڕەوانەی گەردوون کرا، بەڵام بەرنامەی ڕاگرتنی لە جەغزی زەوی دا سەرکەوتوو نەبوو.