روحانی : ئەمریکییەکان قەت ناگەنە خواستەکانیان بە دژی ئێران
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئامانجی بایکۆتی زاڵمانە و نایاسایی ئەمریکا تەنیا سەپاندنی گوشار بەسەر گەلی ئێرانە وتی : ئەوان هیچکات ناتوانن بگەنە خواستە دژە ئێرانییەکانیان.
حەسەن روحانی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت، وێڕای پیرۆزبایی کردنی گەیشتنی مانگی ڕێبەندان، مانگی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و ڕۆژانی پیرۆزی دەیەی فەجر، وتیشی : سەرباری هەموو پیلانگێڕییەکان بە دژی شۆڕشی ئیسلامی، بایکۆتەکانی نایاسایی ئەمریکاش نەیتوانیوە ئەوان بگەیەنێتە ئامانجە دڵخوازەکانیان.
روحانی بە ئاماژەدان بەمەی دوژمنان هەوڵ دەدەن لە نەوت و هەناردەکردن و فرۆشتنی و پرسەکانی بانکی، ئێران بخەنە بن گوشارەوە وتیشی : ئێران لە پێوەندی لەگەڵ پرسەکانی نەوتی ڕێگە و ڕەوشی جۆربەجۆریی بۆ فروشتنی نەوت پێ و شوێن گرتووە و بە سەربەرزییەوە بایکۆتەکانیی ئەمریکا تێپەڕ دەکات.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە لەماوەی چل ساڵی ڕابردوو پاشەکەوتی دۆزراوەی نەوتی ئێران لەچاو دەسپێکی شۆڕش نیزیکەی دوو ئەوەندە زۆرتر بووە وتیشی : کێڵگەی تازەی نەوتیی لە ئابادان لە باکووری ڕۆژاوای ئێران دۆزراوەتەوە کە پاشەکەوتەکەی لەباری بەرهەمەوە سەرنج ڕاکێشە و ئەمەش بەو مانایەیە کە بە لەبەر دەسەڵاتی ئێران لە باری نەوت و گازەوە، کەسێک ناتوانێ ئەو وڵاتە لەبازاڕی وزە، لابات.
روحانی وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی ئێران نەتەنیا لە بەشی وزە بەڵکوو لە هەموو بوارەکان لەوان کارتێکەری لە ناوچە، پرسی فەرهەنگی، سیاسەتەکانی جیهان و پرسی زانستی و تەکنۆلۆژی پاک نابێتەوە وتی : ئەمڕۆ هەموو جیهان دەزانن کە ئێرانیش پێشەنگی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆرزمە و خۆشی قوربانی تیرۆریزم بووە لە سەرەتای ئینقلابی ئیسلامییەوە تابە ئەمڕۆ.