سەرۆکی دەزگەی داد: گەلی ئێران ئەمەگدارە بە ئامانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی
سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران وتی: دوژمنان ئەوپەڕی هەوڵیان داوە بۆ بە چۆکدا هێنانی خەڵک و حکومەتی کۆماری ئیسلامی، بەڵام گەلی ئێران لە درێژایی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا گەلێکی خۆڕاگر بووە کە بە پێی ئیمانی خۆی ، هەر ئەمەگدار ماوەتەوە بە ئامانجەکانی شۆڕشەکەی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئایەتووڵلا "سادق ئامولیی لاریجانی" سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی گشتیی ناوەندەکانی دادی سەرانسەری ئێران و دادستێەکانی هەموو ناوەندی پارێزگاکاندا وتیشی: لە ڕەهەندی سەربازییەوە، پێشی بە ئەمریکا و هاوپەیمانییەکەی لە ناوچەکەدا گرتووە و ئەو ڕەوشەی ئێستا کە لە جیاتی باس لە وەلانانی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا باس لە کردنەوەی باڵوێزخانەکانیان لەم وڵاتەدا دەکەن جگە لە خۆڕاگریی ئێران بە دەست نەدەهات.
ئامولی لاریجانی هەروەها جەختی کرد: شکست هێنانی ئەمریکاییەکان لە ناوچەکە بۆتە هۆی وشیاریی زیاتریان و ئەمڕۆ کە دەسەڵاتدارێتیی زانستی، سەربازی و تەکنۆلۆژیایی ئێران لە گۆڕەپانی جۆربەجۆر خۆی دەرخستووە، دوژمنیش لە دوژمنایەتی کردنی خۆیدا لێبڕاوانەتر دەجوڵێتەوە و بۆی دەرکەوتووە کە بە چەکی ڕواڵەت ناتوانێ بەرامبەر بە ئێران ڕاوەستێ، هەر بۆیە ڕوو کردتۆتە شەڕی نەرم و هەوڵ دەدات بۆ تیابردنی ئابووریی وڵاتەکەمان.
سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران ڕاشکاوانە رایگەیاند: بەدیهێنانی کەشی هیوابڕاوی لە نێو خەڵکدا و توندتر کردنی گوشاری رۆحی و دەروونی، لە گرینگیترین ئامرازەکانی دوژمنە لە شەڕی دەروونی دژ بە ئێران و هەر بەم پێیە بەرپرسان، بەرپرسایەتییەکی زۆر گەورە و هەستیاریان لە ئەستۆدایە.