شوبات 02, 2019 07:36 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر موسەوی : هەڕەشەی دوژمنان دژی ئێران ناوبەتاڵە

فەرماندرەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەفو هەڕەشەکانی دوژمنانی ناوبەتاڵ زانی .

ئەمری سەرلەشکەر سەید عەبدوڕەحیم موسەوی فەرماندەریی گشتیی ئەرتەشی کۆماری  ئیسلامیی ئێران سەرلە ئێوارەی هەینی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ ئیرنا ، بە ئاماژە بە پیلانی دوژمنان بۆ زەبروەشاندن لە شۆڕشی ئیسلامیی وتیشی : لە ماوەی چل ساڵەی رابردوودا ، پیلانی دوژمنان وایکردووە خەڵکی ئێران لە ئارمانجەکانی خۆیان پاشگەز نەبنەوە .

 فەرماندەری گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە :  سیستمی دەسەڵات چل ساڵ لە دژی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەر کارێک دەکات ، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران جەژنی چل ساڵیی خۆی بە شکۆی زیاتر بەڕێوەدەبات .

 سەرلەشکەر موسەوی وتیشی : لە رێپێوانی 22 ی رێبەندانی ئەمساڵدا بۆجارێکی دیکە لەسەر راوەستان لە بەرامبەر سیستمی دەسەڵات و بەرگریی لە  ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامیی جەخت دەکێتەوە .

 فەرماندەریی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ئاماژە بە توانایی بەرگریی ئێران گوتی : پەیامی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ هەموو وڵاتانی دۆست ئەوەیە کە لە هەڕەشەی دوژمن نەترسن .

سەرپەیڤ