شوبات 02, 2019 14:12 Asia/Tehran
  • پەردەلادانی ئێران لە موشەکی کرووزی دوور بڕی زەوینی

هاوکات لە گەڵ چلەمین ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ، موشەکی کرووزی دوور بڕی زەوینیی " هووەیزە" پەردەی لاسەر لادرا .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەمیری سەرتیپ ئەمیری حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران لە پەراوێزی پەردەلادان لە موشەکی کرووزی دور بڕی زەوینیی هووەیزە لە تاران ، بە پیرۆزبایی کردنی رۆژانی دەیەی فەجر ، گوتی : موشەکی هووەیزە کە بە پێشکەوتووترین تەکنۆلۆژیای رۆژی جیهان لە لایەن پسپۆران و زانستوەرانی ئیرانی سازکراوە ، زیاتر لە هەزار و 350 کیلومەتر دەبڕێ و بۆ ئامانجی زەوینیی نەگۆڕ دیزاین کراوە .

 سەرتیپ حاتەمی ئامادەسازیی و کاردانەوەی خێرا، بەرزایی فڕینی نزم ، وردبینی باڵای دەکارهێنان و لێدان لە ئامانج و تێکڕووخاندنی باڵای لە تایبەتیەکانی ئەم موشەکە ناوبرد و گوتی : موشەکی هووەیزە هێمای بڕوابەخۆیی و دەسکەوتێکی گرنگی بەرگریە کە نیشانئەدات هیچ لەمپەرێک پێش بە ورە و ویستی گەلی ئێران ناگرێ .

 وەزیری بەرگریی ئێران جەختی کردەوە : دەسکەوتە بەنرخەکانی بەرگریی سەرباری بایکۆت و گوشاری هەمەلایەنەی دوژمن بۆجارێکی دیکە دروشمی ئێمە دەتوانینی دەرخست و نیشانئەدات شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هەروا درێژە ئەدات بە رێگەی خۆی .

سەرپەیڤ