شوبات 17, 2019 19:08 Asia/Tehran
  • پەیوەست بوونی  پێشکەوتوو ترین  ژێردەریایی ئێران بە هێزی دەریایی ئەرتەش

پێشکەوتوو ترین ژێردەریایی ئێران بە ناوی فاتح، بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، چووەڕیزی ناوگانی باشووری هێزی دەریایی ئەرتەش .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیر سەرتیپ ئەمیر حاتەمی  وەزیری بەرگری ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێ وڕەسمی کەڵک وەرگرتن لە ژێردەریایی فاتح  لە بەندەرعەباسی پارێزگەی هورموزگان لەباشووری ئێران وتی :  ئەم ژێردەریاییە بەتەواوی خۆجێییە و سیفر تا سەتی لە لایەن زانستوەران و پسپۆڕانی ئێرانی چێکراوە.

ئەمیر حاتەمی  وتیشی  : ژێردەریایی فاتح وەک یەکەمین ژێردەریایی کلاسی نیوەقورسی ئێران خاوەن تایبەتمەندی هەڵکەوتە و تاکانەیە و خاوەنی تەکنۆلۆژی ڕۆژی دونیایە.

وەزیری بەرگری ئێران  پێداگری کرد  :  ژێر دەریایی فاتح  تەیارکراوە  بە  سیستمی  ڕێنوێنی مووشەکی ژێرئاو، هیدایەتی ئەژدەر و شەڕی ئەلەکترونیکی  و موخابراتی کە دەتوانێ  ببێتە هۆی  پەرەی هێزی بەرگری  و ئافەندی هێزی دەریایی ستراتژیکی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کەڵک وەرگرتن  لە چەند گەڵاڵەی ئابووری، پیشەسازی و بەرگری ڕۆژی یەکشەممە سەردانی  پارێزگەی هورموزگان لە باشووری ئێرانی کرد .

سەرپەیڤ

بۆچوونت