درێژەی وتووێژەکانی ئێران و ڕووسیا لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i358744-درێژەی_وتووێژەکانی_ئێران_و_ڕووسیا_لە_بواری_بەرەنگار_بوونەوەی_تیرۆریزم
باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ وجێگری ئاسیا و ئوقیانووسیەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەسەر درێژەی وتووێژی دوولایەنە لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، پێداگرییان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 06, 2019 16:28 Asia/Tehran
  • درێژەی وتووێژەکانی ئێران و ڕووسیا لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم

باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ وجێگری ئاسیا و ئوقیانووسیەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەسەر درێژەی وتووێژی دوولایەنە لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، پێداگرییان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، لە چاوپێکەوتنی  مەهدی سەنایی  باڵوێزی ئێران لە  مۆسکۆ و ئیگور مارگولوف   جێگری ئاسیایی و ئوقیانوسیەی  وەزارەتی دەرەوەی  ڕووسیا، دوو لایەنە سەبارەت بە پێوەندی و هەروەها دوایین ڕەوشی هاوکاری ئابووری دوو لایەنە بیروڕایان گۆڕییەوە .

ئیگور مارگولوف   جێگری بەشی ئاسیا و ئوقیانوسیەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە م دیدارە دا بە ئاماژەدان بە گەڵاڵەی جۆربەجۆری ئابووریی ئێستای نێوان تاران و مۆسکۆ و گەشەی  سەتی چلی  هەناردەی ئێران بۆ ڕووسیا لە ساڵی ڕابردوو، ئاسۆی  گەشەی ئابووری دوو وڵاتی  ڕوون وەسف کرد .