عەراقچی: ئێران پشتگرییەکی لێبڕاوانەی لە لایەن ئەندامانی پاوەجێی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامەوە وەرگرتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i358757-عەراقچی_ئێران_پشتگرییەکی_لێبڕاوانەی_لە_لایەن_ئەندامانی_پاوەجێی_ڕێککەوتنی_ناڤۆکیی_بەرجامەوە_وەرگرتووە
عەراقچی: ئێران پشتگرییەکی لێبڕاوانەی لە لایەن ئەندامانی پاوەجێی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامەوە وەرگرتووە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 07, 2019 04:10 Asia/Tehran
  • عەراقچی: ئێران پشتگرییەکی لێبڕاوانەی لە لایەن ئەندامانی پاوەجێی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامەوە وەرگرتووە

عەراقچی: ئێران پشتگرییەکی لێبڕاوانەی لە لایەن ئەندامانی پاوەجێی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامەوە وەرگرتووە

عەراقچی: ئێران پشتگرییەکی لێبڕاوانەی لە لایەن ئەندامانی پاوەجێی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامەوە وەرگرتووە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس لە ڤییەناوە، یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: لە کاتی کشانەوەی یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام، ساڵی ڕابردوو ئێران پشتگرییەکی لێبڕاوانی لە لایەن تەواوی ئەندامانی پاوەجێی ئەم پەیمانەوە وەرگرتووە. عەبباس عەراقچی کە لە ڤییەنا لەگەڵ پەیامنێران قسەی دەکرد، وتیشی: ئاڵمانیاو فەرانساو بریتانیاو چین و ڕووسیا ئەوەیان پشتڕاست کردووەتەوە کە ئەم ڕێککەوتنە لە ھەل و مەرجێکدا بەردەوام د ەبێت کە ئێران بتوانێت سوود لە قازانجەکانی وەربگرێت و ئەم وڵاتانە ھەروا پێبەندی کاریگەر بوونی ئەم ڕێککەوتنەن.

عەراقچی دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ لایەنە پاوەجێکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام کە لە بەرامبەر بەرتەسک کرانەوەی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران، بایکۆتەکانی سەر ئەم وڵاتەی کەم کردەوە، لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێراندا ستایشی ھەنگاوەکەی مانگی ژانویەی ئەورووپییەکانی کرد لەمەڕ دامەزراندنی میکانیزمی ئینستێکس کە ڕێکارێکە بۆ بازرگانە ئەورووپییەکان بە مەبەستی وەلانانی پەیوەندیی دراڤیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران و بەرپەرچ دانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا.