کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە گێڕانەوەی پێچەوانەی ئەمریکا لەبارەی ناهێمنبوونی گەرووی هورمز
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446576-کاردانەوەی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_بە_گێڕانەوەی_پێچەوانەی_ئەمریکا_لەبارەی_ناهێمنبوونی_گەرووی_هورمز
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سۆشیال میدیادا نووسی: بەپێی گێڕانەوەی واشنگتۆن، ئەمریکا چاوەڕوانی ئەوەیە باجی شەڕێک کە خۆی دەستی پێکردووە، بخاتە سەر شانی هەموو جیهان و هاوکات لەگەڵ پێچەوانە پیشاندان، ئێران بە هۆکاری کێشەسازکردن و ناهێمن کردنی گەرووی هورمز بناسێنێ. هەواڵدەریی رۆیتەرزیش ڕایگەیاند: هاتووچۆ لە گەرووی هورمز گەیشتووەتە نزمترین ئاست لە چوار مانگی ڕابردوودا.
(last modified 2026-09-07T14:57:43+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2026 16:18 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە گێڕانەوەی پێچەوانەی ئەمریکا لەبارەی ناهێمنبوونی گەرووی هورمز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سۆشیال میدیادا نووسی: بەپێی گێڕانەوەی واشنگتۆن، ئەمریکا چاوەڕوانی ئەوەیە باجی شەڕێک کە خۆی دەستی پێکردووە، بخاتە سەر شانی هەموو جیهان و هاوکات لەگەڵ پێچەوانە پیشاندان، ئێران بە هۆکاری کێشەسازکردن و ناهێمن کردنی گەرووی هورمز بناسێنێ. هەواڵدەریی رۆیتەرزیش ڕایگەیاند: هاتووچۆ لە گەرووی هورمز گەیشتووەتە نزمترین ئاست لە چوار مانگی ڕابردوودا.

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێک لە لاپەڕەی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس بەئاماژە بە گێڕانەوەی پێچەوانەی ئەمریکا لەبارەی هۆکاری ناهێمنی لە گەرووی هورمز و تەگەرەنانەوە لەبەردەم گەمییەوانیی تیجاریی جیهانی نووسی:

گەرووی هورمز هەتا پێش ٢٨ی شوبات کە ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی هێرشیان کردەسەر ئێران بەتەواوەتی کراوە بوو. واشنگتۆن شەڕێکی نایاسایی و هۆڤانەی بەسەر ناوچەکەماندا سەپاند و هاتووچۆی ئاسایی کەشتییەکانی پەکخست. نەوتهەڵگرەکان لەچالاکی کەوتن، تیجارەت پەکی کەوت و نرخی وزە، هەڵکشانێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی.

ئێستا واشنگتۆن هەوڵیەتی ئێران وەک هۆکاری ئەو کێشەو ناهێمنییەک بناسێنێ کە ئەمریکا خۆی سەبەبکاری بووە وگشت جیهان ناچار بکا باجی قورسی کردە نایاساییەکانی بدا.

بەپێی گێڕانەوەی واشنگتۆن، شەڕێک کە ئەمریکا دەستی پێکردووە دەبێ بەجۆرێک پێچەوانەکەی و وەک باجی رەفتاری ئێران پیشانی جیهان بدرێ.

ئەمریکا شەڕی دەسپێکرد، بەڵام چاوەڕوانە هەتا گشت جیهان باجەکەی بدا و هاوکات ئێران بە سەبەبکار و هۆکاری ئەو پشێویە پیشان دەدا کە خۆی هۆکاریەتی. ئەو پێچەوانە پیشاندانە، لەبنەڕەتڕا بێ ماناو بێهۆیە.

هەواڵدەریی رۆیتەرزیش بەپشت بەستن بە داتاکانی گەمییەوانی کۆمپانیای کپلەر ڕایگەیاند: هاتووچۆی کەشتییە بارهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز گەیشتووەتە نزمترین ئاست لە مانگی مایەوەو مامناونجی پەڕینەوەی رۆژانە لە دە رۆژی ڕابردوودا بۆ دە کەشتی کەمی کردووە.

بەپێی ئەم راپۆرە، مامناونجی جوڵەی ١٠ رۆژەی پەڕینەوەی کەشتییە بارهەڵگرەکان لەو ڕێڕەوە رۆژی یەکشەممە گەیشتە دە کەشتی لە رۆژدا، ئەو ڕێژە رۆژی هەینی پتر لە ١٥ کەشتی ورۆژی شەممە نزیک بە ١٣ کەشتی بوو. تەنیا دوو کەشتی رۆژی شەممە لە گەرووەکە پەڕینەوەو ئەو ژومارە رۆژی یەکشەممە گەیشتە شەش کەشتی کە زۆربەیان لە ڕێڕەوی ئێران کەڵکیان وەرگرت.

داتەکانی کپلەر هەروەها نیشانی دا، نەوتهەڵگرێکی زەبەلاحی هەڵگری نەوتی خاو و سێ کەشتی دیکە رۆژی یەکشەممە گەیشتنە گەرووی هورمز، ئەوە لەکاتێکدایە کە لە رۆژی چوارشەممەوە تائێستا هیچ نەوتهەڵگرێکی زۆر گەورەی نەوتی خاو لە گەرووەکە، تێ نەپەڕیوە.

لەلایەکی دیکەوە، داتاکانی دامەزراوەی LSEG دەریخست کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەرووبوومە پاڵێوراوەکان کە لە بەندەرێکی سەعودیاوە وەڕێ کەوتبوو، رۆژی یەکشەممە هەوڵی دا لەڕێی گەرووی هورمزەوە لە کەنداوی فارس بچێتەدەر، بەڵام ڕێگاکەی گۆڕی و گەڕایەوە.