بانگکرانی باڵویزی نوێی فەرەنسا لە تاران بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i360808-بانگکرانی_باڵویزی_نوێی_فەرەنسا_لە_تاران_بۆ_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران
باڵوێزی نوێی فەرەنسا لە تاران چەند کاژێر دوای دەستپێکرانی فەرمانبەریەتیییەکەی بانگ کراوە بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2019 14:43 Asia/Tehran
  • بانگکرانی باڵویزی نوێی فەرەنسا لە تاران بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران

باڵوێزی نوێی فەرەنسا لە تاران چەند کاژێر دوای دەستپێکرانی فەرمانبەریەتیییەکەی بانگ کراوە بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران.

"سەید حەسەین سادات مەیدانی" سەرۆکی دەبیرخانەی ستافی پێوشۆینگرتنی بەرجام لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند"فیلیپ تیە بوو" باڵوێزی نوێی فەرەنسا لە تاران ئەمرۆیەکشەممە بانگ کراوە تا لەبارەی توئیتەکانی باڵوێزی فەرەنسا لە واشنگتۆن سەبارەت بە پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێران لێکدانەوەی خۆی ئاراستە بکات.

لە حاڵێکدا کە ئاژانسی نێو دەولەتی وەزی ناڤۆکی تا بە ئێستا ١٤ جاردانی داناوە لە سەر بەڕێوە چوونی تۆکمەی ئەرکەکانی ئێران لە چوار چێوەی بەرجام؛"ژێرارد ئارۆد" باڵویزی فەرەنسا لە ئەمریکا لەم بەینە دا بانگەشەی کردووە هۆیەک بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە دوای ڕێککەوتنیی بەرجام لە ئارادانییە.

سەرۆکی دەبیرخانەی ستافی پێو شۆینگرتنی بەرجامی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی بێتوو ئەم قسەگەلە لەلایەن دەوڵەتی فەرەنسەوە تەیید کرابێت و باس لە هەڵوێستەکانی فەرمی ئەم وڵاتە بکات،ئەم کردەوەیە بە ئاشکرایی نیشانەی  نەیاریەتی لەگەڵ ئامانجەکان و برگەکانی بەرجامە وبێتوو بەشێوەیەکی جێی ڕەزامەندی بەم مەسەلەیە ڕانەگەن و پرسەکە کۆتایی پی نەیات،کۆماری ئیسلامی ئێران پرسەکە بەمەبەستی ڕێکارەکانیی پێشبینی کراوە لە بەرجام دا پێوشۆیندەگرێت و ئەمە بە حەق و مافی خۆی دەزانێ کاردانەوەی پێویستی هەبێت لەم بوارە دا.

 باڵوێزی فەرەنسا لەتارانیش وێڕای دەربڕینی نائاگاداری لەو توئیتانە وا پاڵدراون بە باڵوێزی فەرەنسا لە واشینگتۆن، لە سەر ئیرادەی سیاسی ئەم دەوڵەتە لەمەر جێبەجێکرانی تۆکمەو تەواوی برگەکانی بەرجام جەختیکرد و ڕاشیگەیاند دەسبەجێ ڕاپۆری ئەم بابەتە ئەدات بە پاریس.

"فیلیپ تیە بوو" باڵویزی تازەی فەرەنسا لە تاران ئەمرۆ یەکشەممە بە ئامادەبوون لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران نامەی مانەوەی خۆی پێشکەشی "موحەممەد جەواد زەریف"کرد.