شاندێکی پەرلەمانیی ئێران گەییشتە لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i361024-شاندێکی_پەرلەمانیی_ئێران_گەییشتە_لوبنان
شاندە پەرلەمانیەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەمەبەستی ئەنجام دانی گەشتێکی دەورەیی بۆ دوو وڵاتی لوبنان و سووریا بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە گەییشتە بەیروتی پێتەختی لوبنان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2019 09:08 Asia/Tehran
  • شاندێکی پەرلەمانیی ئێران گەییشتە لوبنان

شاندە پەرلەمانیەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەمەبەستی ئەنجام دانی گەشتێکی دەورەیی بۆ دوو وڵاتی لوبنان و سووریا بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە گەییشتە بەیروتی پێتەختی لوبنان.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دیدار لەگەڵ نەبیەبڕی سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان و نوێنەرانی ئەم وڵاتە لەو بەرنامانەی شاندە پەرلەمانییەکەی ئێرانە لە گەشتە دوو ڕۆژەکەی بۆ لوبنان.

سەرۆکایەتیی ئەم شاندە کە داگری چوار نوێنەری مەجلیسە بە ئەستۆی ئەمیری خوجەستە نوێنەری خەڵکی ھەمەدان لە مەجلیسی شورای ئیسلامی و سەرۆکی تاقمی دۆستایەتیی پەرلەمانیی ئێران و فەلەستینە.  حەسەن لوتفی و حەمیدڕەزا حاجی بابایی نوێنەرانی جەماوەری ھەمەدان و ئەحمەد سەفەری نوێنەری خەڵکی کرماشانیش سێ ئەندامی دیکەی ئەم شاندەن.

سەردانی شاندە پەرلەمانییەکەی ئێران لە لوبنان دوو ڕۆژەیەو ڕۆژی ھەینی ئەم شاندە لە لوبنانەوە بۆ دیدار لەگەڵ ھاوتایانی سووریی خۆیان بەرەو دیمەشقی پێتەختی سووریا وەڕێ دەکەون.

دیدار لەگەڵ حەمودە سەباغ سەرۆکی مەجلیسی سووریاو ئەندامانی ئەنجومەنی دۆستایەتی و پەرلەمانی ئەم وڵاتە لەو بەرنامانەی شاندە پەرلەمانییەکەی ئێران لە دیمەشق دەبێت.