پێشوازی فەرمیی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرۆک وەزیرانی پاکستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i361245-پێشوازی_فەرمیی_سەرۆکی_کۆماری_ئیسلامیی_ئێران_لە_سەرۆک_وەزیرانی_پاکستان
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی دوشەممە بە فەرمی پێشوازی کرد لە سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە کۆگای مێژوویی - فەرهەنگیی سەعدابادی تاران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 22, 2019 08:16 Asia/Tehran
  • پێشوازی فەرمیی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرۆک وەزیرانی پاکستان

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی دوشەممە بە فەرمی پێشوازی کرد لە سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە کۆگای مێژوویی - فەرهەنگیی سەعدابادی تاران .

لەم ئاهەنگەدا دوای لێدرانی سرودی نیشتمانیی دوو وڵاتی ئێران و پاکستان ، حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری  ئیسلامیی ئێران و عومران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان  یەکینەکانی پشێوازیان بەسەر کردەوە و لەپاشان شاندە باڵاکانی هاوڕێیان بە یەکتر ناساند . 

 سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وسەرۆک وەزیرانی پاکستان دوای ئاهەنگی پێشوازیی رەسمیی ، دانوستانی دوو قۆڵیان دەستپێکرد .

 بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاری دوو قۆڵی لە بواری جیاجیای سیاسی ، ئابووری و فەرهەنگیی لە تەوەرەکانی دانوستانی نێوان روحانی و عومران خانە .

 سەرۆک وەزیرانی پاکستان بەر لە گەیشتنی بە تاران ، مانەوەیەکی کورتی لە مەشهەد هەبوو و بارەگای ئیمام رەزا (ع) ی زیارت کرد .