هۆی دوژمنایەتیی ئەمریکا لەگەڵ ئێران و ڕووسیا
وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: تاران و مۆسکۆ لەبەر ئەو دەورە سەربەخۆیانەی دەیگێڕن وەبەر هێرش و دوژمنایەتیی ئەمریکا دەکەون.
ئەمیر سەرتیپ "ئەمیر حاتەمی" ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵیی ڕووسیی "ڕاشاتودەی" ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئێران و ڕووسیا لەبەر ئەو دەورە سەربەخۆیانەی لە داکۆکی کردنی ئاسایش و پاوەجێی ناوچەکە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی زۆربێژییەکانی ئەمریکا دەیگێڕن، وەبەر شاڵاوی دوژمنایەتیی ئەم وڵاتە کەوتوون.
وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: ئێران و ڕووسیا زیاتر وەبەر شاڵاوی کێشە و گرفتەکانی "دۆناڵد ترەمپ" ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکەون، بەڵام هەموو جیهان بە لەونێ بەرەوڕووی ئەم کێشە و گرفتانە بۆتەوە.
ئەمیر حاتەمی هەروەها سەبارەت بە کاریگەریی بڕیارەکەی واشینگتۆن دژ بە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی کرد: سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ناوەندێکی جەماوەرییە و پێشینەیەکی جێی شانازیی هەیە لە خەباتی دژ بە تیرۆریزم لە ئێران و ناوچەکەدا.
وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ئەمریکاییەکان لە ناوچەدا بەتایبەت پەلاماردانی فڕۆکەی موسافیرهەڵگری ئێرانی، وتیشی: بڕیاری ئەمریکا دژ بە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هیچ کاریگەرییەک لە ستراتژیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دانانێت.
ئەمیر حاتەمی سەبارەت بەوەی کە ئەمریکاییەکان هەڕەشە دەکەن کە هەموو بژاردەکان لە سەر مێزە، وتی: ئێران هاوکات بە دەسپێشخەری و لێهاتووییەکانی باش دەتوانێ قازانج و بەرژەوەندییەکانی خۆی بناسێ.