پیداگری ئێران وچین لەسەر گرینگایەتی دامەزرانی ئاشتی وپاوەجیی لە ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i362426-پیداگری_ئێران_وچین_لەسەر_گرینگایەتی_دامەزرانی_ئاشتی_وپاوەجیی_لە_ئەفغانستان
جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ونوێنەری تایبەتی وەزیری دەرەوەی چین لە کاروباری ئە فغانستان لەسەر گرینگایەتی دامەزرانی ئاشتی وپاوەجیی لە ئەفغانستان پیداگریان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2019 15:34 Asia/Tehran
  • پیداگری ئێران وچین لەسەر گرینگایەتی دامەزرانی ئاشتی وپاوەجیی لە ئەفغانستان

جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ونوێنەری تایبەتی وەزیری دەرەوەی چین لە کاروباری ئە فغانستان لەسەر گرینگایەتی دامەزرانی ئاشتی وپاوەجیی لە ئەفغانستان پیداگریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، لەدیدارو چاوپێکەوتنی " سەیید عەباس عێراقچی" جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران و" دنگ شیجون" نوێنەری تایبەتی وەزیری دەرەوەی چین لە کاروباری ئەفغانستان لە تاران ، دوولایەن دوایین دۆخی سیاسی وئاسایشی ئەفغانستان وهەروەها هەوڵەکانی ئەم دواییە بۆ بەدی هێنانی ئاشتی لەم وڵاتەیان لێکدایەوە. عێراقچی وشیجون هەروەها بە پیداگری لەسەر دەوری گرینگی وڵاتانی ناوچە بۆ دامەزرانی ئاشتی پاوەجیی لە ئەفغانستان ، لەڕەوتی ئاشتی بە تەوەریەت، خاوەنداریەتی وڕێنوێنی دەوڵەتی ئەفغانستان پشتیوانیان کرد. ئەمریکا وهاوپەیمانەکانیان لە ساڵی ٢٠٠١ بە بیانوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم ودابین کردنی ئاسایش لە ئەفغانستان پەلاماریان کردە سەر ئەم وڵاتە بەڵام لەوکاتەوە هەتا ئێستاکە ، نائەمنی ، تیرۆریسم وبەرهەم هێنانی مادەی هۆشبەر لە ئەفغانستان پەرەیەکی بەرچاوی هەبووە.